لە شاری کییل پشتیوانی لە عەفرین کرا
لە شاری کییلی باکوری ئەڵمانیا، بەبەشداری هەزاران کەس ڕێپێوان و کۆبوونەوە بۆ پشتیوانی لە عەفرین ئەنجام درا.
لە شاری کییلی باکوری ئەڵمانیا، بەبەشداری هەزاران کەس ڕێپێوان و کۆبوونەوە بۆ پشتیوانی لە عەفرین ئەنجام درا.
ئەمڕۆ یەک شەممە، لە درێژەی کار و چالاکیەکانی کوردانی شاری کییلی باکوری ئەڵمانیا بۆ عەفرین، بە ئامادەبونی هەزاران هاوڵاتی کورد بۆ ماوەی چوار کاتژمێر ڕژانە سەر شەقامەکانی شارەکە و بە زمانەکانی کوردی و ئەڵمانی و تورکی ناڕەزاییان دژی هێرشەکانی ئەرتەشی فاشتی تورک بۆسەر شاری عەفرین دەربڕی.
لەوبارەوە، فەرەیدون کونجرینی، یەک لە ڕێکخەرانی چالاکییەکە بە ئاژانسی هەواڵی فوڕاتی وت: تا ئێستا بۆ عەفرین چەندین کۆبوونەوە و چالاکیان هەبووە و
وێڕای چالاکییەکەی مڕۆیان، بڕیارە ڕۆژی سێ شەممەی داهاتوو ۰٦ـ۰۲، لە بەردەم بارەگای پارتی CDU و ڕۆژی پێنج شەممە ۰٨ـ۰۲ لە بەردەم بارەگای پارتی SPD ، کە دوو پارتی دیار و دەسەلاتداری ئەڵمانیان خۆپیشاندان ئەنجام بدەنەوە.
هەروەها، ڕۆژی شەممەی داهاتووش، خۆپشاندانێکی جەماوەری لە گاردنەوە بۆ سەنتەری شارە ڕێکدەخەن.
کونجرینی، ڕایگەیاند:، هەتا هێرشەکانی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان و شاری ئەفرین بەردەوام بێت، ئێمەش لێرە هاوشێوە خوشک و براکانمان لە بەرخوداندا دەبین، دڵنیاین عەفرین سەردەکەوێ.
هـ.هـ