لە شەرا و شێراوا، زرێپۆشێک و ۲ ماشێنێ سەربازی تێکشکێنران
لە ناوچەکانی شەرا و شێراوا، زرێپۆشێک و دوو ماشێنێ سەربازی تێکشکێنران و سەرجەم سەرنشینەکانیان کوژران.
لە ناوچەکانی شەرا و شێراوا، زرێپۆشێک و دوو ماشێنێ سەربازی تێکشکێنران و سەرجەم سەرنشینەکانیان کوژران.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاژانسی هەوار نیوز، ڕایگەیاند: "لە گوندی مەیدانکێی ناوچەی شەرای هەرێمی عەفرین، شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە، لە چالاکییەکی جۆری تایبەتدا کە لە دژی هێزە داگیرکەرەکانی ڕژێمی تورکیا و چەتەکانی ئەنجامیان داوە، ماشێنێکی سەربازیان تێکشاندون و سەرجەم سەرنشینەکانی کە ژمارەیان نەزانراوە کوژراون".
هاوکات سەرچاوە هەرێمیەکان ئاشکریان کردوە: " لە گوندی باسلحێی سەر بە ناوچەی شێراواش، شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە، چالاکییەکی دیکەی هاوشێوەیان لە دژی هێزەکانی دوژمن ئەجام داوە. لە چالاکییەکدا، وێڕای تێکشکاندنی زرێپۆشێک و ماشێنێکی دۆشکەلەسەری سەربازی و کوژرانی سەرجەم سەرنشینەکانیان، بەشێکی زۆری گوندەکە و دەوروبەری لە هێزەکانی دوژمن پاکراونەتەوە".
هـ.هـ