لە فڕۆکەخانەى لارناکای قوبرس هێرشى تورکیا بۆ سەر عەفرین ئیدانە کرا

کوردستانیانى دانیشتووی قوبرس لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى لارناکا چالاکییەکیان ئەنجادا و هێرشى سوپاى تورکیاى داگیرکەریان بۆ سەر عەفرین ئیدانەکرد.

لە دواى بانگەوازى کۆنگرەى کۆمەڵگە دیموکراتییەکانى کوردستانیانی ئەوروپا (کەجەدەکە - ئەوروپا) كه‌ داوای له‌ کوردستانیانى ئەوروپا كردبوو چالاکى سه‌رتاسه‌ری بۆ پشتیوانی کردن لە عەفرین ئه‌نجام بده‌ن، کوردستانیانى قوبرس چوونە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى لارناکا و چالاکییەکیان لە دژى هێرشى سوپاى تورکیای داگیركه‌ر بۆ سەر عەفرین ئەنجامدا.

کوردستانیان لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى لارناکا لە ناوچه‌ی لیماسۆل-ی قوبرس، دروشمەکانى «بژى بەرخۆدانى عەفرین»، «بژى یەپەگە»، «بژى یەپەژە»، «بژى سەرۆک ئاپۆ» و «بکوژ ئەردۆغان»یان بەرزکردبووە.

 

ر.م