لە مەخمور سێ چەتەی داعش کوژران
لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەکانی سوپای عێراق و چەتەکانی داعش لە بازگەیەکی مەخمور، سێ چەتەی داعش کوژران و پێنج پۆلیسی فیدراڵی-ش برینداربوون.
لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەکانی سوپای عێراق و چەتەکانی داعش لە بازگەیەکی مەخمور، سێ چەتەی داعش کوژران و پێنج پۆلیسی فیدراڵی-ش برینداربوون.
پاش نیوەڕۆی دوێنێ چەتەکانی داعش بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو هێرشیان کردە سەر بازگەی قۆشنە، کە دەکەوێتە نێوان شارەدێی باقرت و شارۆچکەی مەخمور-ی سەر بە پارێزگای موسڵ، دوای تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکە شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان پۆلیسی فیدراڵی و چەتەکان-دا هاتە ئاراوە.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی فیدراڵیی بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: دوای کاتژمێرێک شەڕ، توانیمان ئەو هێرشە تێکبشکێنین و بارودۆخەکەمان کۆنترۆڵکرد.
وتیشی: لە ئەنجامدا سێ چەتەی داعش کورژان و پێنج پۆلیسی فیدراڵی ــیش برینداربوون.
ئەو سەرچاوەیە، وتیشی: سەرەتا لەگەڵ دەستپێکردنی ھێرشەکە بۆ ماوەیەکی کەم سەرجەم ئەو ڕێگایانەی دەچنە ناو شارۆچکەی مەخمور داخران، بۆ ئەوەی چەتەکانی داعش نەتوانن لە ھیچ لایەکەوە بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو دزە بکەنە ناو شارۆچکەکە.
بازگەی گوندی قۆشنە نزیکەی سێ کیلۆمەتر لەسەنتەری شارۆچکەی مەخمور دوورە.
لە ١٧ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو هێزە کوردییەکان مەخموریان چۆڵکرد و شارۆچکەکە کەوتە ژێر کۆنترۆڵی عێراق.