لە پراگ و چەندین شاری ئەوروپا دوای ئازادی موسلم کرا

کوردان و دۆستانیان لە پراگ و زۆرێک شارەکانی وڵاتانی ئەورووپا بۆ پشتگیری لە ساڵح موسلم چالاکیان ئەنجامدا و لە زۆربەی وڵاتانیشەوە بە نامە، فاکس، تەلەفۆن و ئیمەێل، ناڕەزایەتی گەینەدرایە کونسوڵخانە و سفارەتخانەکانی کۆماری چیک.



پاش ئەوەی دوێنی، پارتی یەکێتی دیموکراتی- پەیەدە، داوای لە کوردانی ئەوروپا کرد بۆ پشتوانی لە ساڵح موسلم، بەرپرسی دەستەی دبلۆماتی تەڤ-دەم، خۆیان بگەیەنە پراگی پایتەختی چیک، دەرەنگای شەوی رابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لەسەرتاسەری ئەوروپاوە ژمارەیەک لە کوردان چوونە پراگ و ئەمڕۆ بەرپێوان و کۆبوونەوە دەستبەسەرکردنی مولمیان شەرمەزار کرد و دوای هەرچی خێرا ئازادکردنیان کرد.


بۆ ئەو مەبەستەش لە بەردەم وەزارەتی ناوخۆی چیک لە پراگی پایتەخت کۆبوونەوە و داوایان لە وەزارەتەکە کرد، لە سەر کردەوە نایاسییەکەیان بەرامبەر بە سالح موسلم ڕوونکردنەوە بدات.

وەزیری ناوخۆی چیک،  لوبمير متنار، بۆ ئامادەبوان ڕوونکردنەوەیدا و ڕایگەیاند:" دەستبەسەرکردنی موسلم، لە سەرداخوازی تورکیا بووە و هیچ پەیوەندیەکی بە وەزارەتی ناوخۆی چیکەوە نییە". متنار، بانگەشەی کردوە:" دۆسێیەی موسلم پەیوەستە بە وەزارەتی دادی چیکەوە و ئەوان لێی دەکۆڵنەوە و بەرپرسیارن".
لە بەرامبەردا، ئامادەبووان بە وتنەوەی دروشمەکانی:"تەرۆرسیت ئەردۆغان، ئەردۆغان سەرۆکی داعشە، ئەردۆغان بکوژی ژنان و منداڵانی کوردە"، توڕەیی خۆیان لە کردەوەکەی بەرپرسانی چیک دەربڕی و داوایان کرد هەرچی زووە موسلم ئازاد بکرێت و چیک نەچێتە ژێر باری داخوازی تاوانبارێکی وەک ئەردۆغان.


ئەمەو ئەمڕۆ، کوردان و دۆستانیان وێرای شاری پراگ، لە زۆرێک شارەکانی وڵاتانی ئەورووپا بۆ پشتگیری لە ساڵح موسلم چالاکیان ئەنجامدا و کردەوەکەی چیکیان بە توندی شەمەزار کرد و داوای ئازادی موسلمیان کرد.
هاوکات، کوردان لە زۆربەی وڵاتانیشەوە بە نامە، فاکس، تەلەفۆن و ئیمەێل، ناڕەزایەتی خۆیان دەگەیەننە کونسوڵخانە و سفارەتخانەکانی کۆماری چیک.
هەروەها،  کۆمیتەیەک بۆ چاودێریکردنی دۆسێیەکەی ساڵح موسلیم پێکهاتووە و بەڕێوەبەرانی کۆمیتەکە داوایان لە گەلی کورد کردوە، تا ئازادی سالح موسلم بەردەوام بن لە چالاکی.

 

هـ-هـ