لە په‌ڕله‌مانی سوێد ڕێز لە شەهیدانی به‌رخۆدانی عەفرین گیرا
هێرشی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی بۆ سەر عەفرین بوو بە ڕۆژه‌ڤی په‌ڕله‌مانی سوێد.
هێرشی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی بۆ سەر عەفرین بوو بە ڕۆژه‌ڤی په‌ڕله‌مانی سوێد.
لە په‌ڕله‌مانی سوێد، دەربارەی کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورکیا لە عەفرین، گفتوگۆ کرا و بۆ ڕێز گرتن لەو کەسانەی کە لە ئەنجامی ئەو پەلامارانەدا گیانیان لەدەست داوە، خولەکێک بێده‌نگی ڕاگه‌یه‌ندرا.
په‌رله‌مانتارانی پارتیی چەپ و پارتیی سەوز، هێرشه‌كانی سه‌ر عەفرینیان کردە ڕۆژەڤی په‌رله‌مانی سوێد و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یان بانگهێشتی په‌رله‌مان كرد. ئەو په‌رله‌مانتارانه به شاڵی سەوز و سوور و زەرد به‌شداری دانیشتنه‌كه بوون. ئامینە کاکە باوە، په‌رله‌مانتاری پارتیی چەپ، شاڵێکی سێ ڕەنگی پێشکەشی مارگۆت والسترۆم، وەزیری دەرەوەی سوێد کرد.
دوای ئەوەی کە وەزیری دەرەوەی سوێد وەڵامی پرسیاری په‌رله‌مانتارانی دایەوە، په‌رله‌مانتار جەبار ئەمین بەر لەوەی دەست بە قسەکردن بكات، بۆ ڕێزگرتن لە منداڵ، ژن و هەموو ئەو هاوڵاتییە سیڤیلانەی لە ئەنجامی پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین گیانیان لەدەست داوە، داوای یەک خولەک بێده‌نگی کرد.
په‌رله‌مانتاران، وەزیری دەرەوە و ئامادەبوان هەستانە سەرپێ و دەقەیەک به بێده‌نگی ڕێزی خۆیان پیشاندا. ئامادەبوان هەتا بەرپرسانی ئەمنی هۆڵی په‌رله‌مان ئاگاداریان نەکردنەوە، دوای یەک خولەک بێده‌نگییش هەر لەسەرپێ بوون.
ش. م