لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کۆڵبەرێکی دیکە کوژرا
ڕۆژی یەکشەممە ١١ی شوبات/ ٢٢ی ڕێبەندان، تەرمی کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی بانە بە دەست و پێ بەستراوی دۆزرایەوە.
ڕۆژی یەکشەممە ١١ی شوبات/ ٢٢ی ڕێبەندان، تەرمی کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی بانە بە دەست و پێ بەستراوی دۆزرایەوە.
ماڵپه‌ڕی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، بڵاوی كرده‌وه: تەرمی کۆڵبەرێک بە ناوی «شوانە ڕەسووڵی»، لە دۆڵی «هەنجێنە ڕەشە»ی شاری بانەی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به ده‌ست و پێ به‌ستراوی دۆزراوه‌ته‌وه.
ئه‌و كۆڵبه‌ره ماوەی هەفتەیەک بێسه‌روشوێن بووه، بنەماڵە و دۆستانیان زۆر بەدوایدا گه‌ڕاون، سه‌ره‌نجام ڕۆژی ١١ی شوبات\٢٢ی ڕێبه‌ندان ته‌رمی ناوبراو له دۆڵی هەنجێنە ڕەشە به ده‌ست و پێ به‌ستراوی دۆزرایه‌وه.
هەتا ئێستا هۆکاری کوژرانی ئه‌و كۆڵبه‌ره ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه، بەڵام ئەوەی ئاشکرایە ساڵانە بە دەیان کۆڵبەر و لاوی کورد بە شێوازی جیاجیا لەسەر سنوورەکان دەکوژرێن و بریندار دەكرێن.
ش.