لە ژاپۆن ئاگرى نەورۆزکرایەوە و پشتیوانى لە عەفرین کرا
لە تۆکیۆی ژاپۆن، کوردان و دۆستانیان ئاگرى نەورۆزیان کردەوە و پشتیوانیان لە عەفرین کرد و داگیرکاریی تورکیایان بۆ سەر ی ئیدانە کرد.
لە تۆکیۆی ژاپۆن، کوردان و دۆستانیان ئاگرى نەورۆزیان کردەوە و پشتیوانیان لە عەفرین کرد و داگیرکاریی تورکیایان بۆ سەر ی ئیدانە کرد.
لە کۆمەڵەى ڕۆشنبیرى کورد لە شارى تۆکیۆى پایتەختی ژاپۆن، بەبۆنەی نەورۆز و ڕۆژی جیهانی عەفرین چالکی و پیرۆزبایی ئەنجام درا. پێش دەستپێکردن بە ئاهەنگەکانى نەورۆز، هەمووان دەقەیەک بە بێدەنگى بۆ شەهیدانى کوردستان و عەفرین ڕاوەستان. پاشان بەشداربووان وێڕای پیرۆزکردنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی پشتیوانیان لە عەفرین کرد و هێرش و داگیرکاریى تورکیایان بۆ سەری ئیدانە کرد. هاوکات سڵاویشان بۆ بەرخۆدانى سەردەم لە عەفرین و شەڕڤانان نارد.
هەروەها فەیسەڵ ساری یڵدز پەرلەمانتارى هەدەپەی شرنەخ، لە رێگەى تەلەفونەوە بە پەیامێک بەشدارى ئاهەنگى نەورۆزى کوردستانیان و دۆستەکانیان لە ژاپۆن بوو. ساری یڵدز لە پەیامەکەیداى، دوایین زانیارییەکانى لەبارەى دۆخى کوردستان و عەفرین بۆ ئامادەبوان خستە ڕوو.
دواتر دەستکرا بە بەڕێوەبردنى ئاهەنگەکانى نەورۆز و چەندین بەرنامەى جۆراجۆری کلتوری و هونەری پێشکەش کران.
ر.م
هـ.هـ