به دروشمی «عەفرین ته‌نیا نیە، عەفرین دەبێتە گۆڕستانی دەوڵەتی تورکیا»، دوێنێ ٢٤مارس\٤ئادار هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی عه‌فرین، سه‌دان كه‌س له دانیشتوانی شاری كابولی پایتەختی ئەفغانستان خۆپیشاندانێكیان ساز كرد و پشتگیریی خۆیان بۆ بەرخۆدانی عەفرین ڕاگه‌یاند.
بەشداربوانی خۆپیشاندانه‌كه كه ژماره‌یه‌كی زۆریان له ژنان پێكهاتبوون، جگە لە ھەڵکردنی ئاڵای یەکینەکانی پاراستنی ژن - یەپەژه و یەکینەکانی پاراستنی گەل - یەپەگە، له‌پاڵ وتنەوەی دروشمه‌كاندا، وێنەی ژن و منداڵی عه‌فرینیان به‌رز كردبووه‌وه كه به‌هۆی ھێرشەکانی سوپای تورکیا شه‌هید و بریندار بوون.
ئەندامی پلاتفۆڕمی پشتگیریی عه‌فرین، سه‌لای خه‌فار، لە خۆپیشاندانه‌كه‌دا وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و وتی: مێژووی گەلی کورد، مێژوی بەرخۆدان و بەرگرییە. ئیستا ژنان لە عەفرین و ڕۆژئاوای کوردستان، بەخەباتی خۆیان ئەو مێژووە پرشنگدارتر دەکەن.
جێگەی ئاماژە پێدانە، لە کاتی ھێرشی چەتەکانی داعشی ھاوپەیمانی تورکیا بۆ سەر شاری کۆبانێ، چین و توێژە جیاجیاكانی ئەفغانستان، بە چەندین شێواز، پشتگیریی خۆیان بۆ گەلی کورد و كۆبانێ دەربڕیبوو.
s.m