مافی په‌رله‌مانتاری له په‌رله‌مانتارێكی دیكه‌ی هه‌ده‌په سه‌ندرایه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی بڕیاری كۆتایی ده‌رباره‌ی زیندانی كردنی ده‌ركرا، مافی په‌رله‌مانتاری له فه‌رهاد ئه‌نجوو، پارله‌مانتاری هه‌ده‌په سه‌ندرایه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی بڕیاری كۆتایی ده‌رباره‌ی زیندانی كردنی ده‌ركرا، مافی په‌رله‌مانتاری له فه‌رهاد ئه‌نجوو، پارله‌مانتاری هه‌ده‌په سه‌ندرایه‌وه.
دادگه‌ی دیلۆك له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٧ دوایین بڕیاری دا ده‌رباره‌ی سه‌پاندنی سزای به‌ندكردن به‌سه‌ر فه‌رهاد ئه‌نجوو، په‌رله‌مانتاری شاری شرنا‌خ له فراكسیۆنی هه‌ده‌په دا، ئه‌مڕۆش په‌رله‌مانی توركیا مافی په‌رله‌مانتاری له ئه‌نجوو سه‌نده‌وه.
نووسراوی لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافی په‌رله‌مانتاری له فه‌رهاد ئه‌نجوو، له كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی په‌رله‌مانی توركیا خوێندرایه‌وه.
ئه‌نجوو، له ٤ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٦ ده‌ستگیركرا. دوای ٣ ساڵ و ٥ مانگ مانه‌وه له زیندان، ئازاد كرا، به‌ڵام دوای ٢ مانگ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر ئازادكردنیدا، دیسان ده‌ستگیركرایه‌وه.
جێگه‌ی باسه به لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافی په‌رله‌مانتاری له فه‌رهاد ئه‌نجوو، ژماره‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی پارتیی دێمۆكراتیی گه‌لان - هه‌ده‌په كه مافی په‌رله‌مانتارییان لێسه‌ندراوه‌ته‌وه بوو به ٧ په‌رله‌مانتار.
ش. م