منداڵانی پاوه پشتگیریی عه‌فرین ده‌كه‌ن
له ناوچه‌ی پاوه-ی سه‌ر به شاری كرماشان له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان منداڵان پشتگیریی عه‌فرین ده‌كه‌ن.
له ناوچه‌ی پاوه-ی سه‌ر به شاری كرماشان له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان منداڵان پشتگیریی عه‌فرین ده‌كه‌ن.
هێرشی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی له دژی عه‌فرین، له ڕۆژی بیست و چواره‌میندا به‌رده‌وامه. به‌رخۆدانی عه‌فرین كه له سه‌رانسه‌ری كوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌نگی داوه‌ته‌وه، له ڕۆژه‌ڤی ڕای گشتیی جیهانیش دایه.
له كوردستان به شێوازی جیاجیا پشتگیریی به‌رخۆدانی عه‌فرین ده‌كرێت. منداڵانی ناوچه‌ی پاوه-ی سه‌ر به شاری كرماشان به نووسینی دروشمه‌كانی «به‌رخۆدان ژیانه»، «بژی به‌رخۆدانی عه‌فرین»، «زه‌یتوون = گوێز» و «عه‌فرین پاوه-یه» پشتیوانی خۆیان بۆ منداڵان و گه‌لی عه‌فرینی خۆڕاگر ده‌ربڕی.
ش.