منداڵێكی ته‌مه‌ن ٤ مانگ له كرماشان به‌هۆی سه‌رماوه گیانی له‌ده‌ستدا
منداڵێكی ته‌مه‌ن ٤ مانگ كه خانه‌واده‌كه‌ی به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی كرماشانه‌وه زیانیان پێ گه‌یشت بوو، به‌هۆی سه‌رماوه گیانی له‌ده‌ستدا.
منداڵێكی ته‌مه‌ن ٤ مانگ كه خانه‌واده‌كه‌ی به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی كرماشانه‌وه زیانیان پێ گه‌یشت بوو، به‌هۆی سه‌رماوه گیانی له‌ده‌ستدا.
پاش ئه‌وه‌ی له نۆڤه‌مبه‌ری ٢٠١٧ بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز شاری كرماشان و ده‌وروبه‌ری هه‌ژاند و به‌هۆیه‌وه سه‌دان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و هه‌زارانیش برینداربوون یان ئاواره‌بوون، زیانلێكه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كه تا ئێستاش له بارودۆخێكی ناله‌باردا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
محه‌مه‌دی ته‌مه‌ن ٤ مانگ كه خانه‌واده‌كه‌ی یه‌كێكه له زیانلێكوتوانی بومه‌له‌رزه‌كه، به‌هۆی سه‌رمای زۆر و نه‌بوونی ئامرازه‌كانی خۆگه‌رم كردنه‌وه، له گوندی كویكی سیفوریی كرماشان گیانی له‌ده‌ستدا.
جێگه‌ی ئاماژه بۆ كردنه، له ماوه‌ی ڕابردووش‌دا منداڵێكی دیكه‌ی زیانلێكه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌كه به‌هۆی سه‌رماوه گیانی له‌ده‌ستدابوو.
ش. م