مه‌حموود عوسمان: ھەڵوێستی دەسەڵاتدارانی باشوور له‌ به‌رانبه‌ر هێرشی سه‌ر عه‌فرین لاوازه‌

مه‌حموود عوسمان، سیاسەتمەداری کوردی باشووری کوردستان ڕایگه‌یاند هه‌ڵوێستی فه‌رمی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌سه‌ر عه‌فرین لاوازه‌.

مەحموود عوسمان، سیاسه‌تمه‌داری كورد له‌ باشووری كوردستان له‌ میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی عه‌ره‌بیی ئاژانسی هه‌واڵی فورات ڕاگه‌یاند، ھێرشی دوژمنکارانەی سوپای تورکیا لە دژی پارتێکی سیاسی نییە، بەڵکوو لە دژی تەواوی پارتەسیاسییه‌ کوردییه‌کان و گەلی کورده‌. وتیشی کردەوە دوژمنکارانه‌کانی تورکیا پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا و بنەما نێودەوڵەتییه‌كانه‌.

مه‌حموود عوسمان نارازیبوونی خۆی لە لاوازی ھەڵوێستی دەسەڵاتدارانی باشووری كوردستان له‌ به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین، ده‌ربڕی.

 

s.m