مەلا سامان سه‌نگاوی كه له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی باشووری كوردستان به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له «به‌رخۆدانی سه‌رده‌م» سه‌ردانی شاری عه‌فرینی كردووه، ئه‌مڕۆ له مه‌ڕاسیمی به‌خاكسپاردنی شەھیدان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و ڕایگەیاند: داوا لە وەڵاتە عەرەبییه ئیسلامییەکان دەکەم ئاوڕێک لە کۆمەڵکوژییه‌كانی عەفرین بدەنەوە. سه‌نگاوی ڕووی له حکوومەتی سعوودیە كرد و وتی: «پایته‌ختی ئیسلام بۆ بێدەنگی؟ ئەوەتا ئەردۆغانی تیرۆریست خاک و نیشتیمانمان داگیر دەکات و گه‌له‌كه‌مان كۆمه‌ڵكوژ ده‌كات.»
لە درێژەی وتەکانیدا ئەو مامۆستا ئاینییه‌ی باشووری كوردستان باسی لە کۆمەڵکوژیی ھەڵەبجە و ئەنفال كرد و وتی: لە کۆمەڵکوژیی ئەنفال و ھەڵەبجەدا، دەنگی کوردانی باشوور نەدەگەیشتە جیھان، بەڵام ئێستا ده‌نگی عه‌فرین به هه‌موو جیهان ده‌گات.
لە کۆتایی وتەکەیدا سەنگاوی وتی: شه‌هیدان نامرن، ئێمه هه‌موومان شه‌ڕڤانین و له‌گه‌ڵ عه‌فرینین. خەڵکی باشوور پشتیوانی عەفرینه و ئێمه بۆ ئه‌وه هاتووین له‌گه‌ڵتان بین و پشتیوانتان بین.
s.m