ساڵح موسلیم، وته‌بێژی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ته‌ڤگه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی دێمۆكرات - ته‌ڤده‌م و ڕیاز ده‌رار، هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سووریای دێمۆكرات - مه‌سه‌ده له بڕوكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانییان ده‌رباره‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرین ساز كرد.
له كۆنفڕانسه ڕۆژنامه‌وانییه‌كه ساڵح موسلیم هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای له‌سه‌ر عه‌فرین هه‌ڵسه‌نگاند و ده‌ستنیشانی كرد، توركیا له دژی گۆڕانكارییه‌كی دێمۆكراتیانه‌ی هه‌رێمه‌كه‌یه.
ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ ئاشتی و ئاساییشی جیهان
موسلیم ئاماژه‌ی بۆ كوشتنی هاوڵاتیانی سیڤیل كرد و وتی: به‌هۆی بۆردومانی چڕ و به‌رده‌وامی توركیا به سه‌دان هاوڵاتیی سیڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه. ڕاشیگه‌یاند: ئێمه سووریایه‌كی دێمۆكراتییمان ده‌وێ و پێشنیازی چاره‌سه‌رییه‌كی فێدڕاڵیی دێمۆكراتی ده‌كه‌ین.
موسلیم كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ڕۆژئاوای ئیدانه كرد و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، توركیا ئه‌ندامێكی ناتۆیه و له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپاش دانوستانی ئه‌ندامه‌تی ده‌كات. ناوبراو ڕه‌خنه‌ی له بێده‌نگییه‌كان گرت له به‌رانبه‌ر كوشتنی هاوڵاتیانی سیڤیل له لایه‌ن ئه‌ندامێكی ناتۆ.
«ئه‌م زیهنیه‌ته‌ی ئه‌ردۆغان ته‌نها بۆ كوردان و ڕۆژئاوا هه‌ڕه‌شه نییه، به‌ڵكو هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ ته‌واوی جیهان. ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر ئاشتی و ئاساییشی ته‌واوی جیهان.»
داعش به پشتگیریی توركیا هێرش ده‌كات
هه‌ر له‌و كۆنفڕانسه ڕۆژنامه‌وانییه‌دا، ڕیاز ده‌رار، هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سووریای دێمۆكرات - مه‌سه‌ده هێمای بۆ ئه‌وه كرد شۆڕشی باكووری سووریا بارودۆخی هه‌رێمه‌كه‌ی گۆڕیوه.
ده‌رار ئاماژه‌ی بۆ داگیركاریی داعش له ڕه‌قا و دێره‌زۆر كرد و وتی: داعش به‌و هاوكارییه‌ی له توركیا وه‌ریده‌گرێت، هێرش ده‌كاته سه‌ر كوردان.
«هه‌موو گرووپه تووندڕه‌وه‌كانی باكووری حه‌له‌ب هاوشێوه‌ی داعشن و خاوه‌نی هه‌مان زیهنیه‌تن. من له وته‌كانی خۆم دڵنیام. من له سه‌یدنایا ماومه‌ته‌وه و ئه‌مه‌م بینیوه. ئه‌م گرووپانه هه‌موویان باوه‌ڕیان به كۆمه‌ڵكوژی، كوشتن، پارچه‌كردنی جه‌سته‌ی مرۆڤ هه‌یه. مافی مرۆڤ ناناسن.»
كێ تێرۆریسته؟
ده‌رار پرسیاری «كێ تێرۆریسته؟»ی كرد و ئاماژه‌ی بۆ توركیا كرد: له خاكی ئێمه‌وه له به‌رانبه‌ر توركیا فیشه‌كێك نه‌ته‌قێنراوه. عه‌فرین سه‌قامگیره، گه‌له جیاوازه‌كان له‌وێ به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه ده‌ژین. نزیكه‌ی نیو ملیۆن په‌نابه‌ری لێ ده‌ژین.
هاوسه‌رۆكی مه‌سه‌ده ڕاشیگه‌یاند: ئێمه گه‌لی ئاشتیخوازین، ده‌مانه‌وێ له‌گه‌ڵ هه‌موو گه‌لانی سووریا له‌نێو ئاشتیدا بژین. ده‌مانه‌وێ له‌گه‌ڵ هه‌موو دراوسێكانمان له ئاشتیدا بین.
له دوای كۆنفڕانسه ڕۆژنامه‌وانییه، ڕیاز ده‌رار، هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سووریای دێمۆكرات - مه‌سه‌ده له لێدوانێكدا بۆ ANF ڕایگه‌یاند: توركیا ده‌یه‌وێ ئاژاوه و فیتنه بخاته نێوان گه‌لی كورد و گه‌لی عه‌ره‌ب. هه‌وڵده‌ده‌ن گه‌لان به‌ربده‌نه یه‌ك، به‌داخه‌وه سیاسه‌تمه‌دارانی عه‌ره‌ب بێده‌نگن.
ناوبراو وتیشی: توركیا بابه‌تی په‌نابه‌رانی سووریا به‌كاردێنێت. سیاسه‌ت به په‌نابه‌رانه‌وه ده‌كات و هه‌وڵده‌دات به‌م شێوه‌یه بیانخاته ژێر ڕكێفی خۆیه‌وه و كاریگه‌ریان له‌سه‌ر دابنێت.
ڕیاز ده‌رار باسی ناڕازیبوونی حكوومه‌تی میسڕ و عێراقی له به‌رانبه‌ر هێرشی سه‌ر عه‌فرین كرد و ڕایگه‌یاند: ئێمه ئه‌و ناڕه‌زاییه زۆر به ئه‌رێنی ده‌بینین. ده‌مانه‌وێ وه‌ڵاتانی دراوسێش پشتگیری له ئێمه بكه‌ن و له‌گه‌ڵ ئێمه مامه‌ڵه بكه‌ن.
ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستی ڕووسیا له به‌رانبه‌ر عه‌فرین و به‌شدارنه‌بوون له كۆنگره‌ی سۆچی، ده‌رار ڕایگه‌یاند: كامه ده‌وڵه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی دروست له ئێمه نزیك بێته‌وه، ئێمه ئاماده‌ین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دروست بكه‌ین. هۆكاری به‌شدارنه‌بوونی ئێمه له كۆنگره‌ی سۆچی ئه‌وه بوو كه توركیا یه‌كێك بوو له ڕێكخه‌رانی كۆنگره‌كه. كاتێك ئێمه تێگه‌یشتین كه ئامانجی ئه‌و كۆنگره‌یه چییه، زانیمان كه هیچ ئه‌نجامێكی نابێت و به‌بێ ئه‌نجام ده‌مێنێته‌وه.
هاوسه‌رۆكی مه‌سه‌ده ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌یه‌وێ له‌سه‌ر به‌شێكی خاكی سووریا باڵاده‌ست بێ و وتی: به‌پێی پلانی خۆیان، ده‌یانه‌وێ سووریا پارچه بكه‌ن. به‌هۆی ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی سووریای دێمۆكرات سه‌ركه‌وتوو بووه، له‌وه زۆر ده‌ترسن. ده‌ترسن ئه‌م دێمۆكراتییه له وه‌ڵاتی ئه‌وانیش ڕه‌نگ بداته‌وه.
ش. م