نادیه موراد: پێویستە تورکیا بهزوویی هێرشەکانی لەسەر عەفرین ڕاگرێت
نادیه موراد، بالیۆزی ئاشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا دەکات کە تورکیا دهستبهجێ هێرشەکانی بۆ سەر عەفرین ڕاگرێت.
نادیه موراد، بالیۆزی ئاشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا دەکات کە تورکیا دهستبهجێ هێرشەکانی بۆ سەر عەفرین ڕاگرێت.
نادیه موراد ڕاگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه و سەرەڕای ئیدانهکردنی هێرشهكانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەرعەفرین، داواش لە نەتەوەیەکگرتووەکان، ئهمهریكا و ڕووسیا دەکات بەپەلە دەست له دۆخەکە وهردهن وهاولاتیانی سیڤیل و بێ تاوان لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بپارێزن.
موراد نووسیویەتی؛ پێویستە هەموو ههوڵهكان بۆ لەناوبردنی داعش بێت، دەبێ ترس و دلەڕاوکێی هاوڵاتیان كه بههۆی هێرشەکان دروست بووه، کۆتایی پێبێت.
«چەندین ڕێكخراو و هاوڵاتیی عەفرین لە ڕێی نامەوە ئاگاداریان كردمهوه کە لەو شەڕەدا هاوڵاتیانی سیڤیل دەبنه ئامانجی هێرشەکان و کاریگەری نەرێنی و ڕاستەوخۆی لەسەر ژیانی خهڵك هەیە. هەروەها نەشیان شاردهوه کە ئەو هێرشانە لە دژی ئەو شەڕڤانانەشە کە ئازایانە شەڕی تێرۆریستانی داعشیان کردووە.»
نادیه موراد، له درێژهی پهیامهكهیدا ئاماژهی بۆ ئهوه كردووه؛ هاولاتیانی عەفرین نیگەرانن لەوەی شارەکەیان بکەوێتە دەستی گرووپە تووندوتیژه ئیسلامییەکانی سەر بە تورکیا کە گەلی سووریا و بە تایبەتی گەلی ئێزدی به مهترسی دهیانبینن.
لە کۆتاییشدا نادیه موراد، داوا لە هەموو لایەن و پێکهاتەکانی سووریا دەکات بۆ لەناوبردنی داعش هەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە و ڕێگەی دووبارە چالاک بوونەوەی پێنەدەن.
ش. م