ناوى ١٣٢ کوژراوی دیکەی چەتەکان لە شەڕی عەفرین بڵاوکرانەوە

ناوى ١٣٢ چەتەى دیکەی سەر بە تورکیا بڵاوکرایەوە، کە لە کاتی بەشدارییان لە شەڕى عەفریندا کوژراون.

 

هێرش و شەڕی سوپاى داگیرکەرى تورکیا و چەتەکانى داعش و بەرەى نوسرە و گروپەکانى ترى سوریا بۆ سەر عەفرین ماوەى ٥٨ رۆژە بەردەوامە و لە بەرمبەریاندا شەڕڤانان بەرخودانێکی مێژوویی دەکەن.

سوپاى تورکیاى داگیرکەر و چەتەکانی لە ماوەى ٣ ڕۆژى ڕابردوودا بە چڕى ناوەندى شارى عەفرینیان بۆردومان و تۆپبارانکرد و بەو هۆیەوە زیاتر لە سەدان هاووڵاتى لە ناو شارى عەفرین و دەورووبەری شەهیدبوون.

سوپاى تورکیای داگیرکەر و چەتەکان ڕاستەوخۆ هاووڵاتیان و شوێنە گشتى و مەدەنییەکانى وەک سەرچاوەکانى ئاوى خواردنەوە و نەخۆشخانەکان و خوێندنگەکان و کاروانى هاووڵاتیانى عەفرین دەکەنە ئامانجى بۆردومانەکانیان و کۆمەڵکوژى لە دژى خەڵکى عەفرین ئەنجام دەدەن. لە بەرامبەر ئەم کردوە دڕندنانەی سوپا و چەتەکانی تورک، شەڕڤانانی ئازادی گورزی قورس لە داگیرکەران دەدەن و ڕۆژانەش ناسنامەی ژمارەیەک لە کوژراوەکانیان ئاشکرا دەبێت.

لەو بارەوە، ئاژانسى هەواڵى هاوار لیستى ناوى ١٣٢ى چەتەى ترى بڵاوکردەوە، کە لە شەڕى عەفریندا کوژراون. ئەو چەتە کوژراوانە لەلایەن دەوڵەتى داگیرکەرى تورکیاوە کۆکرابوونەوە بۆ هێرشکردنە سەر ناوەندی عەفرین.

ر.م

هـ.هـ