نێچیرڤان بارزانی پاساو بۆ هێرشه‌كانی توركیا دێنێته‌وه
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نه‌ك هه‌ر ئاماده نییه هێرشی توركیا بۆ سه‌ر خاكی باشووری كوردستان ئیدانه بكات، به‌ڵكو پاساویش بۆ هێرشه‌كان دێنێته‌وه.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نه‌ك هه‌ر ئاماده نییه هێرشی توركیا بۆ سه‌ر خاكی باشووری كوردستان ئیدانه بكات، به‌ڵكو پاساویش بۆ هێرشه‌كان دێنێته‌وه.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی مارس/ ٨ی خاکەلێوە، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا نێچیرڤان بارزانی ،سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی كوردستان جارێكی دیكه پاساوی بۆ هێرشه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر هێنایه‌وه و له به‌رانبه‌ر شه‌هید بوونی ٤ هاوڵاتیی سیڤیلی دۆڵی باڵه‌یان هیچ هه‌ڵوێستێكی له به‌رانبه‌ر توركیا پیشان نه‌دا.
بارزانی جارێکی دیكه بیانووی بۆ ھێرشەکانی تورکیا ھێنایەوە و په‌كه‌كه‌ی تۆمه‌تبار كرد و وتی: تورکیا کە سنووری بەزاندووە ھۆکارێکی ھەیە، ئێمە جەخت دەکەینەوە كه نابێت ھەرێمی کوردستان بەکاربھێنرێت بۆ ھێرشکردنە سەر دراوسێکان.
سه‌رۆكی حكوومه‌ته‌كه‌ی په‌ده‌كه باسی قوربانییەکانی ھێرشه‌ئاسمانییه‌كانی تورکیای نه‌كرد كه دوایین جار لە شه‌وی ٢١-٢٢ی مارسدا ٤ هاوڵاتیی سیڤیل له گوندی سه‌ركانی دۆڵی باڵه‌یان-ی سه‌ر به قه‌زای چۆمان به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌ی جه‌نگی توركیا شه‌هید بوون.
شەھیدبوونی ھاوڵاتیانی باشووری کوردستان لە لایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە، بەلای نێچیرڤان بارزانییه‌وه بابه‌تێكی لاوەکییە و بە «شتەکانی تر» ناوی ده‌بات و ده‌ڵێت: «تا ھۆکارەکان چارەسەر نەکرێن، ناکرێت باسی شتەکانی تر بکەین.»
سوپای تورکیا جگە لە بەزاندنی خاکی ھەرێمی کوردستان، ھەڕەشەی داگیرکردنی چەند ناوچەیەکی ھەرێم دەکات و چەندین بنکە و بارەگه‌شی بە ھاوکاری پارتیی دیموكراتیی كوردستان - پەدەکە لە خاکی باشووری کوردستاندا دامه‌زراندووه.
s.m