هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په؛ بە دڵنیاییەوە لە عەفرین سەرناکەون
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په ڕایگەیاند؛ ئاکەپە و مەهەپە بۆ درێژەدان بە دەسەڵاتداره‌تیی خۆیان هەوڵی داگیرکاری عه‌فرین ده‌ده‌ن، به‌ڵام بەدڵنیاییەوە سەرکەوتوو نابن.
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په ڕایگەیاند؛ ئاکەپە و مەهەپە بۆ درێژەدان بە دەسەڵاتداره‌تیی خۆیان هەوڵی داگیرکاری عه‌فرین ده‌ده‌ن، به‌ڵام بەدڵنیاییەوە سەرکەوتوو نابن.
سه‌رپیل کەمالبای، هاوسەرۆکی گشتیی پارتیی دیموکراتیی گەلان - هەدەپە لە کۆبوونەوەی هەفتانەی هەدەپە وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و ڕایگەیاند؛ هەدەپە هیوای گەلانی تورکیایە و داڕێژه‌ری بناغه‌ی داهاتووی وه‌ڵاته. ئێستا هەدەپە سەرەڕای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه فشار، دەستگیركردن و تووندوتیژی به‌رانبه‌ر ده‌كرێت، به‌ڵام تێکۆشانی خۆی گه‌وره‌تر ده‌كات.
جزیر چۆكی دانەداوە و بەردەوامە لە تێکۆشان
كه‌مالبای ئاماژەی بە قەدەغەكارییه‌كانی دوو ساڵ لەمەوپێشی شاری جزیری باکووری کوردستان کرد کە ٢٩١ کەس گیانیان له‌ده‌ستدا.
«دوو ساڵ بەر له‌مه‌وبه‌ر، سوپای تورکیا بە دڕندانەترین شێوه هێرشی کرده سه‌ر جزیر و بێ بەزەییانە لەژێر ژەمینە ترسناکەکەی جزیردا كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجامدا. به گشتی ٢٩١ مرۆڤی سیڤیلی کۆمەڵكوژ کرد و په‌ڵه‌یه‌كی ڕەشی لەناو مێژووی مرۆڤایەتیدا تۆمارکرد.»
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په ڕایگه‌یاند؛ ئەوه یەکەم جار نییە کە سوپای تورکیا كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجام بدات. پێشتریش بە دەیان کۆمەڵکوژی کردووە، لەساڵی نه‌وه‌ده‌كان دەستی کرد بە بۆردومانی گوندەکان و ماڵ و حاڵی هاوڵاتیانی کاول كرد. بە هەموو ئەو هێرش و فشارانه‌شه‌وه گەلی کورد چۆکی دانەدا و ئێستا ده‌بینین کە گەلی جزیر به گوڕتر لە جاران لە به‌رانبه‌ر دەسەڵاتی داگیرکەردا بەرخۆ ده‌دات.
ناوبراو ئاماژەی بۆ مردنی زیندانیی سیاسیی كورد «جەلال شاکر» كرد کە بەهۆی نەخۆشییەوە لە زیندانی ئامەد گیانی بەخت کرد. كه‌مالبای وتی؛ مردنی جه‌لال شاكر لە ئەستۆی دەوڵەتی تورکیایە و تاوانێكی مرۆییه.
لە بەردەوامی قسەکانیدا هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په، ئاماژەی بە ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ده‌ستگیركردنی چالاكان كرد و ڕایگه‌یاند؛ ٤٤٩ کەس بەهۆی ئەوەی ناڕەزایەتی خۆیان له به‌رانبه‌ر هێرشەکانی سەر عەفرین دەربڕیوە له لایه‌ن حكوومه‌تی ئاكه‌په ده‌ستبه‌سه‌ر كراون كه تا ئێستا ١١٩ کەسیان ڕەوانەی بەندیخانە کراون. ئەم هەڵسوکەوتانە کە لە بەرانبەر ئازادیی ڕادەبڕیندا ده‌كرێت، ته‌نها له سه‌رده‌می هیتله‌ر بینراوه.
سه‌رپیل كه‌مالبای، هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په ڕایگه‌یاند؛ هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین، بەهۆی ئه‌وه نییه کە لە عەفرینەوە هێرش ده‌كرێته سەر تورکیا، بەڵکو دەسەڵاتەکەی ئەردۆگان و باخچه‌لی بۆ پەرەدان به دەسەڵاتداره‌تیی خۆیان هێرشیان بۆ سەر عەفرین دەست پێکردووە و تەنیا بۆ بەرژەوەندی خۆیان و حیزبەکەیانە. ئەوەی کە له به‌رانبه‌ر عەفرین ده‌یكه‌ن داگیرکارییە و هیچ ناوێکی دیکەی لێ نانرێت.
ش. م