سه‌رپیل كه‌مالبای، هاوسه‌رۆكی گشتیی پێشووی پارتیی دێمۆكراتی گه‌لان - هه‌ده‌په و ئه‌ندامی ئێستای ئه‌نجومه‌نی هه‌ده‌په ڕۆژی ١٣ی شوبات\٢٤ی ڕێبه‌ندان به بڕیاری دادگه‌ی ئه‌نقه‌ره ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو كه له ژوورێكی تاكه‌كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و جله‌كانیشی پێنادرێنه‌وه، ده‌ستی به مانگرتن له خواردن كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كانی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی هه‌ده‌په، كه‌مالبای له دژی پێشێلكردنی مافه‌كانی، ده‌ستبه‌سه‌ركردن و لێپرسینه‌وه‌ی ناحقووقی ده‌ستی به مانگرتن له خواردن كردووه.
ئێمه پێكه‌وه سه‌رده‌كه‌وین
كه‌مالبای له ڕێی پارێزه‌ره‌كانییه‌وه ئه‌م په‌یامه‌ی نارد:
«ئێمه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دێمۆكرات، یه‌كسان و ئازاد بنیات ده‌نێین. به‌یه‌كه‌وه تێده‌كۆشین و پێكه‌وه له‌نێو ئاشتیدا ده‌ژین. تێكۆشانه‌كه‌مان له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت. ئێمه براوه ده‌بین، ژن براوه ده‌بێت و هه‌موو گه‌ل براوه ده‌بێت.»
ش. م