سزای ساڵێک زیندانی به‌سه‌ر هاوڵاتییه‌كی سنه‌دا سه‌پێنرا
لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هاوڵاتی «کاوان مەحمودیان»، بە تۆمەتی لایه‌نگری لە پارتێکی کوردی، سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپێنرا.
لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هاوڵاتی «کاوان مەحمودیان»، بە تۆمەتی لایه‌نگری لە پارتێکی کوردی، سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپێنرا.
بەپێی زانیارییه‌كان، کاوان مەحمودیان - تەمەن ٣٠ ساڵان، لە لایەن لقی ۲ی دادگه‌ی شۆڕشی سنه، سزای ساڵێك زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
دادگه‌كه به تۆمه‌تی «هەوڵدان بۆ دژایەتی کردنی ئاسایشی نەتەوەیی و لایه‌نگری لە یەکێک لە پارتە کوردییەکان» سزاكه‌ی به‌سه‌ر ناوبراودا سه‌پاندووه.
كاوان مەحودیان، خەڵکی گوندی «تەنگیسەر»ی سەر بە شاری سنەیە، لە ڕێکەوتی ١٨ی ڕەزبەری ئەمساڵ، لە لایەن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی شاری کامیارانەوە ده‌ستبه‌سه‌ر کرا، ناوبراو ئێستا لە زیندانی شاری سنە به‌ند كراوه.