هه‌زاران كه‌س له شه‌نگال و هه‌رێمه‌كانی جزیر و فورات به‌ره‌و عه‌فرین به‌ڕێكه‌وتن
به هه‌زاران كه‌س له دوێنێوه، له شه‌نگال، هه‌رێمه‌كانی جزیر و فورات-ه‌وه به‌ڕێكه‌وتوون بۆ عه‌فرین.
به هه‌زاران كه‌س له دوێنێوه، له شه‌نگال، هه‌رێمه‌كانی جزیر و فورات-ه‌وه به‌ڕێكه‌وتوون بۆ عه‌فرین.
هه‌زاران كه‌س له هه‌رێمی شه‌نگال و هه‌رێمه‌كانی دیكه‌ی ڕۆژئاوا و باكووری سووریا به مه‌به‌ستی پشتیوانی له به‌رخۆدانی عه‌فرین به‌ره‌و عه‌فرین به‌ڕێكه‌وتوون. شه‌وی ڕابردوو گه‌یشتنه كۆبانێ و له لایه‌ن هه‌زاران كه‌س پێشوازییان لێ كرا. سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له دانیشتوانی كۆبانێ به‌ره‌و منبج به‌ڕێكه‌وتن.
بڕیاره له منبج له لایه‌ن گه‌لی هه‌رێمه‌كه پێشوازییان لێ بكرێت و دواتریش به‌ره‌و عه‌فرین بچن.
ئامانجی چوونی هه‌زاران كه‌س له شه‌نگال و هه‌رێمه‌كانی دیكه‌ی ڕۆژئاوا و باكووری سووریا بۆ عه‌فرین، پشتیوانی كردنه له «به‌رخۆدانی سه‌رده‌م» كه ماوه‌ی ١٧ ڕۆژه له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی به‌رده‌وامه.
ش. م