له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هه‌سه‌ده‌دا هاتووه:
«سوپای داگیركه‌ری توركیا، دانی به‌یانی هێرشێكی به‌رفره‌وانی وشكانی له دژی گردی قه‌سته‌ل جندۆی ناوچه‌ی شه‌رای عه‌فرین ئه‌نجام دا. دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانمان وه‌ڵامیان دانه‌وه، شه‌ڕ و پێكدادان ڕوویدا و ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك به‌رده‌وام بوو. له ئه‌نجامدا هێرشه‌كه‌ی داگیركه‌ر شكێنرا.
له شه‌ڕه‌كه‌دا گورزێكی گه‌وره له سوپای توركیا و چه‌ته‌كانیان درا، ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كانیان تا ئێستا ڕوون نییه. دوای ئه‌وه‌ی هێرشه‌كه شكێنرا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی گردی قه‌سته‌ل جندۆیان كرد. هاوكات بۆردومانی گوندی قه‌ده‌ی ڕاجۆیان كرد.»
له ئێستاشدا فڕۆكه‌ی سیخوڕی به‌سه‌ر ئاسمانی هه‌رێمی عه‌فریندا ده‌سوڕێنه‌وه.
ش. م