ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه، له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كی گه‌ریلاكان له شه‌مزینان و هێرشه ئاسمانییه‌كانی سوپای توركیا زانیاری خستۆته‌ڕوو.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه:
٢ سه‌رباز كوژران و ٢ی دیكه‌ش برینداربوون
له ١ی شوبات\١٢ی ڕێبه‌ندان، كاتژمێر ١٤:٠٠ هێزه‌كانمان له دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر له گردی كانی ڕه‌ش-ی شه‌مزینان چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. هێزه‌كانمان به تووندی له سه‌نگه‌ر و بنكه‌كانی دوژمنیان داوه. به‌پێی زانیارییه‌كان ٢ سه‌رباز كوژراون و ٢ی دیكه‌ش برینداربوون. به‌ڵام ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كان زیاترن. سوپای توركیا له دوای چالاكییه‌كه، تۆپبارانی ناوچه‌كه‌ی كردووه و سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كانی به كۆپته‌ر له ناوچه‌كه گواستۆته‌وه.
هێرشی ئاسمانی
١ی شوبات\١٢ی رێبه‌ندان، له كاتژمێر ٢٣:٠٠دا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر بۆردومانی گردی سیرۆ و مه‌یدانی وه‌رخه‌لێ-ی ئاڤاشین-یان كرد له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا.
٢ی شوبات\١٣ی ڕێبه‌ندان، له كاتژمێر ١٣:٠٠ و ١٤:٤٥دا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كان مه‌یدانه‌كانی ئه‌شكه‌وتی برینداران و مه‌یدانی شه‌هید ڕۆسته‌م-ی زاپ-یان بۆردومان كرد.
ش. م