هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له ئه‌رزرۆم خانوویه‌كیان سووتاند
هێزه‌كانی دەوڵەتی تورکیا لە ناوچه‌ی قه‌ره‌یازیی سه‌ر به شاری ئه‌رزرۆم-ی باكووری كوردستان ھێرشیان كرده سەر ماڵان و خانوویەکیان سووتاند.
هێزه‌كانی دەوڵەتی تورکیا لە ناوچه‌ی قه‌ره‌یازیی سه‌ر به شاری ئه‌رزرۆم-ی باكووری كوردستان ھێرشیان كرده سەر ماڵان و خانوویەکیان سووتاند.
لە درێژەی ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییانه‌ی بە ئامانجی قڕكردنی سیاسی لە لایەن ده‌وڵه‌تی توركیاوه ئەنجام دەدرێن، هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا به زرێپۆش هێرشیان كرده سه‌ر گه‌ره‌كى ڕه‌شا سه‌بریی ناوچه‌ی قه‌ره‌یازیی سه‌ر به شاری ئه‌رزرۆم. له خانوو‌یه‌كی چۆڵی گه‌ڕه‌كه‌كه پێكدادان ڕوویدا و هێزه‌كانی توركیا خانووه‌كه‌یان سووتاند.
لە ئێستادا شەڕ لەو ناوچەیە بەردەوامە و ڕێگە نادرێت ھاوڵاتیان لە ماڵەکانیان بێنە دەرەوە. ئامانج لەم ئۆپەراسیۆنە دەستگیرکردنی كۆمه‌ڵێك له دانیشتوانی گەڕەکەکەیه.
s.m