یه‌په‌سه ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی توركیای له جۆله‌مێرگ تێك‌شكاند
یه‌په‌سه ڕایگه‌یاند له ٢٣ی شوبات\٤ی ڕه‌شه‌ممه‌دا كاتێك ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆش له‌سه‌ر ڕێگه‌ی شه‌مزینان - گه‌ڤه‌ر تێپه‌ڕیوه، تێكیان شكاندووه.
یه‌په‌سه ڕایگه‌یاند له ٢٣ی شوبات\٤ی ڕه‌شه‌ممه‌دا كاتێك ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆش له‌سه‌ر ڕێگه‌ی شه‌مزینان - گه‌ڤه‌ر تێپه‌ڕیوه، تێكیان شكاندووه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی سیڤیل - یه‌په‌سه ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ده‌رباره‌ی تێكشكاندنی ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی سوپای توركیای داگیركه‌ر له ناوچه‌ی جۆله‌مێرگی باكووری كوردستان زانیاری دا.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه:
«شه‌وی ٢٣ی شوبات\٤ی ڕه‌شه‌ممه، كاتژمێر ٢٠:٣٠ هێزه‌كانمان (یه‌په‌سه\یه‌په‌سه‌ژن) له‌سه‌ر ڕێگه‌ی شه‌مزینان - گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ كاتێك ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆشی جۆری كرپی تێپه‌ڕده‌بوو، مینێكیان پێدا ته‌قاندۆته‌وه. له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌كه‌دا، ئۆتۆمبێله‌كه به‌ته‌واوی تێكشكێندراوه. ڕوون بووه‌ته‌وه كه له‌و چالاكییه‌دا ٢ سه‌ربازی توركیا كوژراون. دوای چالاكییه‌كه ئه‌ندامه‌كانمان به ساغ و سه‌لامه‌تی گه‌یشتوونه‌ته‌وه ناوه‌نده‌كانی خۆیان.»
s.m