هێزەکانی سووریای دێمۆكرات فڕۆکه‌یه‌كی سیخوڕیی تورکیایان خستە خواره‌وه
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دێمۆكرات - هه‌سه‌ده ڕایگەیاند، هێزەکانیان فڕۆكه‌یه‌كی سیخووڕیی سوپای تورکیایان خستۆته خواره‌وه.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دێمۆكرات - هه‌سه‌ده ڕایگەیاند، هێزەکانیان فڕۆكه‌یه‌كی سیخووڕیی سوپای تورکیایان خستۆته خواره‌وه.
هه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ فڕۆکەیه‌كی لە جۆری «دیرۆنە» لە ناوچەی بلبلێی عه‌فرین له لایه‌ن هێزه‌كانمان خرایە خوارەوە.
ناوچەی بلبلێی عەفرین هەر لە یەکەمین رۆژەکانی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین شایەدی بەرخۆدانی بێ وێنەی شه‌ڕڤانان بوو.
لە دە رۆژی هێرشی هەمەلایەنەی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین تا ئێستا ژماره‌یه‌کی بەرچاو لە تانک و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی سەربازی سوپای تورکیا لە لایەن شه‌ڕڤانانه‌وه تێكشكێنراوه و ئەمڕۆش توانرا فڕۆکێکی سیخووڕیی تورکیا تێک بشکێنن.
فڕۆکە سیخوڕییەکانی سوپای تورکیا بەردەوام بەسەر ئاسمانی هەرێمی عەفریندا ده‌گه‌ڕێن.