هەسەدە ئەنجامی حه‌ڤده‌مین ڕۆژی به‌رخۆدانی عه‌فرینی ڕاگه‌یاند
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دێمۆكرات - هەسەدە، ئه‌نجامی حه‌ڤده‌مین ڕۆژی «بەرخۆدانی سەردەم»ی ڕاگه‌یاند.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دێمۆكرات - هەسەدە، ئه‌نجامی حه‌ڤده‌مین ڕۆژی «بەرخۆدانی سەردەم»ی ڕاگه‌یاند.
هه‌سه‌ده ئاشكرای كردووه، له ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ئه‌مڕۆ ١٧ سه‌ربازی توركیای داگیركه‌ر كوژراون و ٢ تانكیش له لایه‌ن شه‌ڕڤانان تێكشكێنراون:
شیێ
لە ده‌وروبه‌ی گوندی بیلال، سوپای تورکیای داگیركه‌ر و گرووپه جیهادییه‌كان هەوڵیاندا پێشڕەوی بکەن، به‌ڵام هێزه‌كانمان وه‌ڵامیان دانه‌وه و شه‌ڕێكی سه‌خت هاته ئاراوه. لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا هێزه‌كانی داگیركه‌ر ناچار كران پاشه‌كشه بكه‌ن و ڕابكه‌ن. دواتر له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی پاككردنه‌وه‌دا، ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌رباز و چه‌ته‌ی داگیركه‌ر كوژران. پشتڕاست كرایه‌وه كه لانیكه‌م ٨ سه‌رباز كوژراون.
ڕاجۆ
سوپای تورکیای داگیرکەر گوندی خەلیل و ناوه‌ندی ناوچەی ڕاجۆی بە خەستی تۆپباران کرد.
بلبلێ
تیمی گه‌رده‌لوول-ی یەپەژە لە دژی سوپای تورکیای داگیركه‌ر، چالاكییه‌كیان ئەنجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا ٤ سەربازی تورکیا کوژران و چه‌ندانی دیكه‌ش برینداربوون.
سوپای تورکیای داگیركه‌ر و گرووپه جیهادییه‌كان، گوندی جۆله‌قایان به چه‌كی قورس تۆپباران کرد. له ئەنجامدا ٣ خانووی هاوڵاتییان كاول كران.
لە کاتژمێر ١١دا، لە گردی بێکێ شەڕڤانان چالاکییه‌كیان ئەنجامدا و توانییان تانکێکی سوپای تورکیا تێكبشكێنن. هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م ئه‌و سه‌ربازانه‌ی تێیدابوون كوژران.
هه‌روه‌ها یه‌كینه‌یه‌كی ئێمه، مۆڵگه‌یه‌كی سه‌ربازانی سوپای توركیای داگیركه‌ریان له گوندی بێكێ كرده ئامانج. له ئه‌نجامدا لانیكه‌م ٥ سه‌ربازی توركیا كوژران.
شه‌را
هێزه‌كانمان مۆڵگه‌یه‌كی سه‌ربازانی توركیا و گرووپه جیهادییه‌كانیان لە ده‌وروبه‌ری گوندی قه‌سته‌ل جندۆ كرده ئامانج.
سوپای تورکیای داگیركه‌ر و گرووپه جیهادییه‌كانی ئەلقاعیدە نه‌یانتوانیبوو پێشڕه‌وی بكه‌ن، لە کاتژمێر ٢ی دوای نیوه‌ڕۆوه هێرشیان ده‌كرده سه‌ر گوند و گردی دیكمه‌داش. هێزه‌كانمان یه‌كسه‌ر وه‌ڵامیان دانه‌وه. له ناوچه‌كه شه‌ڕێكی قورس له ئارادایه.
جندرێس
لە دەوروبەری گوندی هه‌سیركا، هێزه‌كانمان چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له ئه‌نجامی چالاكییه‌كه‌دا تانكێكی سوپای توركیای داگیركه‌ر تێكشكێندرا.
ش. م