هەسەدە لەبارەی گردی قه‌سته‌ل ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوکردەوە
فەرمانداره‌تیی هێزەکانی سووریای دێمۆكرات - هه‌سه‌ده لە عەفرین، ئەو زانیاری و هەواڵانەی ڕه‌ت كرده‌وه كه مێدیای توركیای ده‌رباره‌ی گردی قه‌سته‌ل بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه.
فەرمانداره‌تیی هێزەکانی سووریای دێمۆكرات - هه‌سه‌ده لە عەفرین، ئەو زانیاری و هەواڵانەی ڕه‌ت كرده‌وه كه مێدیای توركیای ده‌رباره‌ی گردی قه‌سته‌ل بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه.
فەرمانداره‌تیی گشتیی هێزەکانی سووریای دێمۆكرات - هه‌سه‌ده لە عەفرین سەبارەت بە بانگەشەکانی سوپای تورکیا کە باس لە گرتنی گردی قه‌سته‌ل جندۆ ده‌كه‌ن، ڕایگه‌یاند:
«ئەو هەواڵانەی کە میدیاکانی تورکیا ده‌رباره‌ی کۆنتڕۆڵ كردنی گردی قه‌سته‌ل بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه دوورن لە راستی. ئەوەی ڕوویداوه دوای بەکارهێنانی جۆرەها چەکی گران و کەڵک وەرگرتن لە دەیان فڕۆکەی شەڕکەر و كۆپته‌ری كوبرا، هەروەها بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو و سەدان سەربازی تورکیا و چەتەکانی بەرەی نووسرەی باڵی ئەلقاعیدە له سووریا، توانییان بکەونە بەشێک لەو گردە و هەوڵی لەناوبردنی هێزەکانی ئێمەیان دا، هەر بۆیە هێزەکانمان لە چەند شوێنێک جێگیر كرد و دەستمان کرد بە بەرخۆدانی گەڕانەوەی ئەوبەشە لە گردەکە.»
هه‌سه‌ده ڕاشیگه‌یاندووه: سەرەڕای ئەوەی کە سوپای تورکیا بە بۆردومانی فڕۆکە و بەکارهێنانی هەموو جۆرە چەکێک بۆ دووهه‌مین جارە کە هەوڵەکانیان بۆ کۆنتڕوڵکردنی گردی قه‌سته‌ل بێ ئەنجام ده‌بێت. لەوێدا شه‌ڕڤانانمان لە شەڕێکی دەستەویەخەدا توانیان زەبرێکی گران لە چەتەکان بدەن. ژماره‌یه‌كی زۆر لە سه‌ربازانی تورکیا و چەتەکانی بەرەی نووسرە کووژراوو بریندار بوون.
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا هه‌سه‌ده هاتووه:
«ئێمە بە گەلی خۆمان ڕاده‌گه‌یه‌نین کە گردی قه‌سته‌ل هی ئێمەیە و بۆ گەلی ئێمەش ده‌مێنێته‌وه. هێزەکانی ئێمە لەوێن، ئەفسانە و بەرخۆدانی سەردەم لە دژی دەوڵەتی تێرۆریستی تورکیا و گروپه چەتەکانی تۆمار ده‌كه‌ن. ئێمە بۆ گەڕانەوەی هەموو گردەکە هەتا کۆتایی بەرخۆدانی بکەین.»
هه‌سه‌ده ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، سوپای تورکیا بە هەموو هێزی خۆیه‌وه و بەکەڵک وه‌رگرتن لە تێرۆریستەکانی ئەلقاعیدە و چەکی قەدەغەکراو نەیتوانیوە پێشکەوتن بەدەست بێنێت.
هه‌سه‌ده ده‌ستنیشانیشی كردووه، راگەیاندنی دەوڵەتی تورکیا له ڕێی سیستمی شەڕی تایبەتی خۆیەوە بەردەوامە لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی چەواشە و دوور لەراستی لەبارەی ئەو هێرشەی کە کردوویەتییە سەر گەلی ئێمە و هێزەکانمان لە عەفرین.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هێزه‌كانی سووریای دێمۆكرات - هه‌سه‌ده، هەر لە یەکەمین ڕۆژی هێرشی دەوڵەتی تورکیاوە، دەیان جار ئەو گردە بۆردومان و تۆپباران کراوە. له دوای لێدوانەکەی سەرۆک کۆماری تورکیا ڕه‌جه‌ب تەیب ئەردۆغانیش، بۆردومانکردنی گرده‌كه زیادی کردووە.
ش. م