هەسەدە: لە بەرخۆدانی ۲٤ ی سەعاتی ڕابردوودا دەیان سەرباز کوژاون

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەسەدە، بەڕاگەیەندراوێکی نوسراو، ئاماری ۲٤ سەعاتی شەڕ و بەرخۆدانی سەردەم لە عەفرینی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد:"لە شەڕ و ئۆپەڕراسیۆنی پاکسازیدا بە دەیان سەرباز و چەتە کوژراون.

 

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتی هەسەدە، لە ڕاگەیەندراوەکەیدا، ئەم زانیاریانەی گرنگانەی داوە:

 

(بلبلێ)

 

دوێنێ سەعات ۱٤:۰۰ی دوا نیوەرۆ، گوندی قەستەل خزریە بەچەکی قورس بۆردومان کراوە. هێزەکانمان وەڵامی بوردومانەکەیان داوەتەوە و تانکێک بەسەرنشینەکانیەوە لە ناوبراوە و دیمەنی لەناوبرنەکەشی تۆمارکراوە.

 

لە گوندی شێخورزێ، هێزەکانمان گورزی قورسیان لە دوژمن داوە، بەو هۆیەوە دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە، کە کوژرانی ۲۷ یان بۆمان پشتڕاست بووەتەوە. زانراوە کوژراوان و برینداران پەیتا پەیتا بە ماشێنی فریاگوزاری براونەتە کلس و ڕەیحانلی.

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆش، گوندی کۆتانا بە چەکی قورس بۆردومان کراوە و زیانی زۆری مادی وەبەر ماڵی هاوڵاتیان کەوتووە.

 

(ڕاجۆ)

 

لە گوندی ئابیسکێ، شەڕی دژوار لە نێوان شەڕڤانان و هێزە هێرشبەرە داگیرکەرەکاندا ڕووی داوە و هێزەکانمان لە سەعات ۱٦:۰۰ سەر لە ئێوارەدا تانکێکی دوژمنیان بەسەرنشینەکانیەوە تەقاندۆتەوە.

 

ئەمڕۆش سەعات ۰۹:۰۰ بەیانی، لە بەرەی کەڤرێ کەڕەوە، داگیرکەران هەوڵی پێشڕەویان داوە، بەڵام لە لایەن شەڕڤانانەوە، بە توندی لێیان دراوە و لانی کەم ۷ سەرباز کوژراون و چەندینی دیکەش برینداربوون. هاوکات ناوەندی ڕاجۆ و گوندەکانی موسەکا و هۆپکا بە چەکێ قورس بۆردومان کراون و زیانی زۆر بەماڵ و موڵکی هاوڵاتیان گەشتووە.

 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ سەعات ۱۳:۰۰، بەهەمان شێوە گوندەکانی، جەلا و چەقماقە بۆردومانی دژوار کراون.

 

(شییێ)

 

لە سەرلەئێوارەی دوێنێوە تا ئێستا، لە هەمووبەرەکانی شەڕی ناوچەی شییێوە بوردومان و شەڕی قورس هەبووە، کە لە دەسپێکی شەڕی عەفرینەوە بەدژوارترین شەڕ و بۆردمان دێتە ئەژمار. هێزی دوژمن گورزی قورسی لێداروە، بەڵام بەتەواوی وردەکاری زیانەکانی بەدەستمان نەگەشتوون.

 

لە دەروروبەری گوندی خەلیل گولکۆ، هێزەکانمان بەقورسی لە هێزەکانی دوژمنیان داوە و وێڕای تێکشکاندنی ماشێنێکی دۆشکە لەسەر، ۱۱ سەربازیش کوژاون.

 

(جەندریسێ)

 

لە گوندی حەمامێ، لە پاش ئەوەی هەموو هەوڵ و هێرشەکانی داگیرکەران مایەپووچ کرانەوە و تێکشکێران، لە ئێستادا هەوڵ دەدەن لە چییای بەیرەقداری نێوان حەمامێ و گوندی ئاشکاوە پێشڕەوی بکەن، بەڵام لەوێش شەڕڤانان زۆر بەتوندی ڕووبەڕوویان بوونەتەوە و خراپ تێکیان شکاندوون. بەڵام لەبارەی زیانەکانیانەوە زانیاری وردمان بەدەست نەگەشتووە. لە ئێستاشدا ناو بەناو شەڕ هەیە.

 

(شەڕا)

 

گروپێک لە سەربازانی تورکیا کە دەیانویست دەربازی ناوچەکە ببن، لەلایەن شەڕڤانەکانمانەوە خراپ لێیان دراوە و  لانی کەم ٦ سەربازیان کوژراون و ژمارەیەکی ودیکەشیان بریندابوون.

 

(عەزاز)

 

هێزەکانمان لە هەڵمەتێکی شۆڕشگێڕی لەشکریدا، بە چەکی قورس لە هێرشبەرە داگیرکارەکانیان داوە و زیانی زۆریان پێگەیاندوون، لێ لەوبارەوە ئامارێکی تەواومان بەردەست نەکەووتووە.

 

 

هـ.هـ