هەسەدە:نەک ۱، بەڵکو ۲ هەلیکۆپتەر خراونەتە خوارەوە
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە ئاشکرای کرد: ڕۆژی شەممە هێزەکانمان ۲ هەلیکۆپتەری ڕژێمی تورکیایان خستووەتە خوارەوە نەک یەک و ۱۱ سەرنشینیان کوژراون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە ئاشکرای کرد: ڕۆژی شەممە هێزەکانمان ۲ هەلیکۆپتەری ڕژێمی تورکیایان خستووەتە خوارەوە نەک یەک و ۱۱ سەرنشینیان کوژراون.
هەر ئێستا، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتی هەسەدە، ئاشکرای کرد، ڕۆژی شەممەی ڕابردوو واتە دوێنێ، هێزەکانمان ۲ هەلیکۆپتەری جەنگی ڕژێمی تورکیایان خستووەتە خوارەوە نەک یەک هەلیکۆپتەر.
هەسەدە، ڕایگەیاندووە: پاش پەیوەندیکردنمان بە هێزەکانمانەوە لە بەرەی ڕاجۆ، ئەوان جەختیان کردوە، کە شەڕڤانەکانیان گورزیان لە ۲ هەلکۆپتەری جەنگی هێزە داگیرکەرەکانی تورک داوە و هەر دووکیان خراونەتە خوارەوە، کە یەکیکیان کوبرای هێرشبەر بووە و ئەوی دیکەشیان جۆری سکۆرسکی گوێزەرەوەی سەربازان بووە، کە 9 سەرباز و پلەداری تێدا بووە. دوێنێش کاربەدەستانی ڕژێمی تورکیا دانیان بە کەوتنی کوبراکە و کوژرانی فڕۆکەوانەکەی و گولـلە هاوێژەکەیدا ناوە. بەم شێوەیەش بەگشتی 11 سەربازی داگیرکەر کوژراون.
هـ.هـ