هەسەدە ڕاپۆرتی پازدەهەمین ڕۆژی «بەرخۆدانی سەردەم»ی بڵاوكرده‌وه
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دێمۆكرات - هەسەدە ئەنجامی شەڕی ئه‌مڕۆی کانتۆنی عەفرین و شەهبای له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕاگەیاند.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دێمۆكرات - هەسەدە ئەنجامی شەڕی ئه‌مڕۆی کانتۆنی عەفرین و شەهبای له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕاگەیاند.
هەسەدە ڕایگەیاند کە لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ (٣ی شوبات\١٤ی ڕێبه‌ندان)دا ژماره‌یه‌كی بەرچاو سەربازی سوپای تورکیا و چەتەكانیان کوژراون.
ڕاجۆ
شه‌وی ڕابردوو لە کاتژمێر ٥ی ئێوارەوە لە لایەن سوپای داگیرکەری تورکیا و چه‌ته‌كانی ئەلقاعیده، بە چەکی قورس ناوچەی ڕاجۆ تۆپباران کرا. هەروەها لە کاتژمێر ٨ی ئێوارەوه گوندەکانی جەلا، جانکا، جه‌قماقا و گردی بێلا لە لایەن فڕۆکەکانی سوپای تورکیاوە بۆردومان کرا.
ئەمڕۆش لە کاتژمێر ١١دا سوپای تورکیا جارێکی دیکە ئەو ناوچەیەی تۆپباران کرد. هاوكات سوپای تورکیا جارێکی دیکە هەوڵیدا لە لای گردی کەڤرێ کەر-ه‌وه پێشڕەو بکەن. شه‌ڕڤانانی هەسەدە بەرەوڕوویان بوونەوە و شەڕ بە دژواری بەردەوامە. سوپای تورکیا گردەکە بە خەستی تۆپباران ده‌كات.
جندرێس
دوێنێ شەو سوپای تورکیا و چه‌ته‌كانی ئەلقاعیدە هەوڵیاندا کە دەربازی گوندەکانی ئەشکان غه‌ربی، حەمامێ و چیای بیرقه‌دار ببن، به‌ڵام ڕووبه‌ڕووی وه‌ڵامی تووندی هێزەکانی هەسەدە بوونه‌وه و شەڕێکی سه‌خت هاته ئاراوه، لەئەنجامی ئەو شەڕەدا ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی تورکیا و چەتە کوژران. دوابەدوای ئەوە فڕۆکەكانی سوپای تورکیا ناوچەکەیان بۆردومان کرد بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تسازی بكه‌ن بۆ ڕزگاركردنی سەربازه‌كانیان.
شه‌را
ئەمڕۆ کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ هێزەکانی هەسەدە جموجۆڵەکانی سوپای تورکیایان بە وردی چاودێری کرد و لە خاڵی سنووریدا ئامێرێكی ڕووخاندن-ی سوپای داگیرکەریان تێکشکاند. لە کاتژمێر ١ی دوای نیوه‌ڕۆ شەڕڤانانی یەپەژە لە دژی تانکێکی سوپای تورکیا چالاکییه‌كیان ئەنجامدا و تانکەکەیان تێکشکاند.
گرێ سپی
گرووپێك چه‌ته كه له ٦ كه‌س پێكهاتبوون، دوێنێ ئێوارە كاتژمێر ١٩:٤٥ هێرشیان كرده سه‌ر ده‌رگه‌ی سنووری گرێ سپی له هه‌رێمی فورات و هه‌وڵیاندا سنوور تێپه‌ڕێنن، به‌ڵام له هه‌مان ساتدا هێزه‌كانی سووریای دێمۆكرات - هه‌سه‌ده وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی دایه‌وه و بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر شه‌ڕ هاته ئاراوه.
له ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه‌دا، ٤ چه‌ته كوژران و ٢ی دیكه‌ش برینداربوون. ته‌رمی چه‌ته‌كان و چه‌ك و پێداویستییه سه‌ربازییه‌كانیان كه‌وتنه ده‌ستی شه‌ڕڤانان. هه‌ردوو چه‌ته برینداره‌كه‌ش بۆ دیوی توركیا هه‌ڵاتن.
ش. م