وادەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگه‌کانی عێراق دیاری‌کرا
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رێکەوتی ٢٢ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٨ی وەک وادەی ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگه‌کانی عێراق دیاریکرد.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رێکەوتی ٢٢ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٨ی وەک وادەی ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگه‌کانی عێراق دیاریکرد.
پێگەی فەرمی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، کەمێک بەر لە ئێستا بڵاویکردەوە؛ لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا چەندین بڕیار دەرکراون، لەنێویاندا بڕیاری دیاریکردنی ڕۆژی ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ وەک ڕۆژی ھەڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگه‌کانی عێراق.
ئەمە لە کاتێکدایە پێشووتر سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق ڕۆژی ٢٢ی ئایاری ٢٠١٨ی وەک ڕۆژی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیاریکرد.
s.m