وته‌بێژی هه‌ده‌په: ئاكه‌په ناگات به ئاواته‌كانی
وته‌بێژی هه‌ده‌په ڕایگه‌یاند، له دژی بێمافی، گرتن، چاوترساندن و زه‌خته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا به‌رخۆدان هه‌ڵده‌بژێرن و ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕن.
وته‌بێژی هه‌ده‌په ڕایگه‌یاند، له دژی بێمافی، گرتن، چاوترساندن و زه‌خته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا به‌رخۆدان هه‌ڵده‌بژێرن و ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕن.
ئایهه‌ن بیلگه‌ن، وته‌بێژی پارتیی دێمۆكراتی گه‌لان - هه‌ده‌په له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ده‌په دوایین پێشهاته سیاسییه‌كان و هێرشه‌كانی دژ به عه‌فرینی هه‌ڵسه‌نگاند.
بیلگه‌ن له به‌رانبه‌ر سیاسه‌تیی زه‌خت و شه‌ڕخوازانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا ڕایگه‌یاند، پێش ئاكه‌په‌ش زۆرێك هه‌وڵیاندا به سیاسه‌تی تووندوتیژی و شه‌ڕخوازانه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام هیچیان نه‌گه‌یشتن به ئاواته‌كه‌یان.
«محه‌مه‌د عه‌لی بیراند، ڕۆژنامه‌وانێكی جه‌نگیی پسپۆڕ بوو. خۆی ده‌یگوت: ئێمه به ساڵان ده‌رباره‌ی شه‌ڕ گه‌لمان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاند. ئه‌و كۆچی دوایی كرد، به‌ڵام ئه‌و دۆخه‌ی ئه‌و باسی ده‌كات هێشتا به‌رده‌وامه.»
وته‌بێژی هه‌ده‌په ده‌رباره‌ی هێرشه‌كانی توركیا بۆ داگیركردنی عه‌فرین ڕایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سانه‌ی نایانه‌وێ په‌یامی ئاشتیی نێو قورئان له‌به‌رچاو بگرن، باسی شه‌ڕ ده‌كه‌ن. وتیشی هه‌ندێك هه‌میشه باسی شه‌ڕ ده‌كه‌ن، له دژی ئه‌وه ئێمه‌ش له هه‌موو هه‌لومه‌رجێكدا ئاشتی ده‌پارێزین.
«ئه‌مڕۆ چڵی زه‌یتوون وه‌ك هێمای ئاشتی به‌كارناهێنرێت، به‌ڵكو وه‌ك هێمای شه‌ڕ به‌كارده‌هێنرێت. له ڕاپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیشدا هاتووه كه زیاتر له ١٠٠ سیڤیل برینداربوون. ئه‌و وێنانه‌ی بڵاوده‌كرێنه‌وه، بێ ویژدانیی شه‌ڕ پیشان ده‌ده‌ن.»
ئایهان بیلگه‌ن له درێژه‌ی وته‌كانیدا ڕایگه‌یاند، حكوومه‌ته‌كه‌ی ئاكه‌په ئه‌وه‌نده ته‌نگاو بووه، ناتوانێ له ڕێی «باری نائاسایی»یه‌وه توركیا به‌ڕێوه‌ببات، ده‌یه‌وێت به ڕێی شه‌ڕ توركیا به‌ڕێوه ببات.
ش. م