وه‌زاره‌تی كاروباری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا به‌مه‌به‌ستی زیاتركردنی قه‌ده‌غه‌كاری سه‌ر په‌كه‌كه گشتاندنێكی ئاراسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی خۆی كردووه.
ئه‌م گشتاندنه كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ئاژانسی هه‌واڵی فورات كه‌وتووه، ده‌ریخست كه هه‌موو توندوتیژی، فشار و دۆسیه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌ر كوردانی ئه‌ڵمانیا به فه‌رمان و بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ بووه. ئه‌م گشتاندنه هاوشێوه‌ی گشتاندنه‌كه‌ی ٢ی مارسی ٢٠١٧یه كه ئاڵاكانی په‌یه‌ده، یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه‌یان قه‌ده‌غه كرد.
گشتاندنه‌كه‌ی ئه‌م جاره كه ٦ لاپه‌ڕه‌یه و ئیمزای شتێفان كاله‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی «ئاسایشی جه‌ماوه‌ری»ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیای له‌سه‌ره، له ژێر ناوی «جێبه‌جێكردنی قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر پارتیی كرێكارانی كوردستان - په‌كه‌كه» ئاراسته‌ی هه‌ر ١٦ هه‌رێمه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا كراوه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌و بڕیارنامه‌یه‌دا، هه‌ریه‌كه له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وه‌زاره‌ته‌كانی كاروباری ده‌ره‌وه، وه‌زاره‌تی داد، دامه‌زراوه‌ی پاراستنی ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی فیدڕاڵی، پۆلیسی فیدڕاڵ و دامه‌زراوه‌كانی پۆلیسی هه‌رێمه‌كانی ئاگادار كردۆته‌وه.
له به‌شی ده‌ستپێكی گشتاندنه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه گشتاندنه‌كه‌ی ٢ی مارسی ٢٠١٧ نوێكراوه‌ته‌وه و سه‌رله‌نوێ قه‌ده‌غه‌كردنی سمبوله‌كانی په‌كه‌كه و ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی پێیه‌وه گرێدراون هه‌ڵسه‌نگێندراون.
وه‌ك ئه‌وه‌یه به ده‌ستی ئه‌كه‌په نووسرابێت
له گشتاندنه‌كه‌دا وته‌گه‌لی دوژمنانه له دژی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كورد هه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له لایه‌ن كه‌رمه‌ندانی ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی ئاكه‌په نووسرابن. داوا له هه‌موو هه‌رێمه‌كانی ئه‌ڵمانیا كراوه بڕیاری قه‌ده‌غه‌كاری سه‌ر په‌كه‌كه به‌توندی جێبه‌جێ بكه‌ن.
هه‌ر له‌و گشتاندنه‌دا، ڕێكخراوه‌كانی كوردان كه به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی له ئه‌ڵمانیا كراونه‌ته‌وه، خاوه‌نی پشتگیریی به‌هێزی گه‌لن و هیچ تاوان و توندوتیژییه‌كیان نه‌كردووه، قه‌ده‌غه ده‌كرێن. هه‌روه‌ها هاوشێوه‌ی بڕیارنامه‌كانی ئاكه‌په، ئازادیی بیر و ڕامان پێشێل ده‌كرێت. له بڕیارنامه‌كه‌دا نووسراوه: هه‌موو سمبول، نووسین و ده‌نگێك (بیستراو\بینراو) كه په‌كه‌كه به‌بیر مرۆڤ ده‌هێننه‌وه، قه‌ده‌غه‌ن.
له گشتاندنه‌كه‌دا له دژی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه ئۆجالان ڕێبه‌ر و دامه‌زرێنه‌ری په‌كه‌كه‌یه. ده‌ستنیشان كراوه: «له چاوی لایه‌نگرانیاندا، په‌كه‌كه و ئۆجالان یه‌ك مانای هه‌یه.»
هێما بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، له خۆپیشاندانه‌كاندا هه‌ڵدانی وێنه‌ی ئۆجالان كاریگه‌ری هه‌ستیارانه له‌سه‌ر به‌شداربوان دروست ده‌كات.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا مه‌رجی بۆ ١٦ هه‌رێمه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا داناوه بۆ ڕێپێدان به هه‌ڵدانی ئاڵا و وێنه‌كانی ئۆجالان. له گشتاندنه‌كه‌دا هاتووه: ئه‌گه‌ر له خۆپیشاندانێكدا وێنه‌كانی ئۆجالان به هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌رنج ڕانه‌كێشنه سه‌ر په‌كه‌كه، ئه‌گه‌ر ته‌نها بۆ چاره‌نووسی كه‌سیی ئه‌و و هه‌لومه‌رجی ئه‌و له زینداندا بێت، ئه‌و كاته وێنه‌كانی ئۆجالان له چوارچێوه‌ی سمبوله‌قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ناكرێت.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی كردووه كه په‌كه‌كه خاوه‌ن به‌رنامه‌یه‌كی چالاكیی ساڵانه‌یه و «پلانسازی چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه»ی به‌م شێوه‌یه ده‌ستنیشان كردووه:
- یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نگرانه‌ی په‌كه‌كه كه له كانوونی دووه‌می ٢٠١٣ كوژران.
- پیرۆزباییه‌كانی نه‌ورۆز
- فێستیڤاڵی مه‌زڵووم دۆغان
- فێستیڤاڵی كولتووری كوردستان
- ساڵیادی ده‌رچوونی ئۆجالان له سووریا و چالاكییه‌كانی مانگی تشرینی دووه‌م.
- چالاكییه‌كان ده‌رباره‌ی قه‌ده‌غه‌كاری سه‌ر په‌كه‌كه
- چالاكییه‌كان بۆ ساڵیادی دامه‌زراندنی په‌كه‌كه
هه‌ر له‌و گشتاندنه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه له‌و خۆپیشاندانانه‌ی بۆ ڕای گشتی كراوه‌ن، سمبولی زۆرێك ڕێكخراو، نووسراو، ده‌نگ و دیمه‌نه‌كانیان قه‌ده‌غه‌یه.
له كۆتایی گشتاندنه‌كه‌دا هاوپێچێكی ٤ لاپه‌ڕه‌یی هه‌یه كه تیایدا ئه‌و ئاڵا و سمبولانه هه‌ن كه قه‌ده‌غه‌كراون. له لیسته‌كه‌دا ئاڵا و سمبوله‌كانی په‌یه‌ده، یه‌په‌ژه و یه‌په‌گه‌ش جێگیركراون. هه‌مان پڕوپاگه‌نده‌ی ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی ئاكه‌په دووباره كراوه‌ته‌وه كه ده‌ڵێن: «په‌یه‌ده، پارتییه‌كی په‌كه‌كه‌یه».
هه‌ریه‌كه له یه‌كێتیی خوێندكارانی كوردستان - یه‌خه‌كه و یه‌كێتی ژنه‌خوێندكارانی كوردستان - یه‌خه‌كه‌ژن كه مۆڵه‌تی فه‌رمییان له ئه‌ڵمانیا هه‌یه، له لیسته‌كه‌دا ئاماژه‌یان پێكراوه و قه‌ده‌غه‌كراون.
له كۆتایی گشتاندنه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، له بری گشتاندنه‌كه‌ی ٢ی مارسی ٢٠١٧، له‌مه‌ودوا ئه‌م گشتاندنه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
s.m