٢ فڕۆكه‌ی جه‌نگی ده‌ڤه‌ری شارباژێر بۆردومان ده‌كه‌ن
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ٢ فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆردومانی چه‌ند گوندێكی ده‌ڤه‌ری شارباژێریان كرد له باشووری كوردستان.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ٢ فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆردومانی چه‌ند گوندێكی ده‌ڤه‌ری شارباژێریان كرد له باشووری كوردستان.
سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵ ڕایگه‌یاند، ٢ فڕۆكه‌ی جه‌نگی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كاتژمێر ٣:٣٠ چه‌ند گوندێكی سه‌ر به ناحیه‌ی زه‌لانی ده‌ڤه‌ری شارباژێریان بۆردومان كرد. بۆردومانه‌كان زیانیان به ڕه‌ز و باخی هاوڵاتیانی ناوچه‌كه گه‌یاند. سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد فڕۆكه جه‌نگییه‌كان توركی بوون.
ناحیه‌ی زه‌لان، سه‌ر به شارۆچكه‌ی چوارتایه له سنووری پارێزگه‌ی سلێمانی. ده‌ڤه‌ره‌كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
ش. م