پارتیی سەوز-ی سویسرا: توركیا پهیماننامه نێودهوڵهتییهكان پێشێل دهكات
پارتیی سەوز-ی سویسرا، ڕاگهیاند: دەوڵەتی تورکیا پەیماننامە نێودەوڵەتییەکانی پێشێل کردووە و بە مەبەستی داگیرکردن هێرشی کردۆتە سەر عەفرین و هاوڵاتیانی سیڤیل دەکوژێت.
پارتیی سەوز-ی سویسرا، ڕاگهیاند: دەوڵەتی تورکیا پەیماننامە نێودەوڵەتییەکانی پێشێل کردووە و بە مەبەستی داگیرکردن هێرشی کردۆتە سەر عەفرین و هاوڵاتیانی سیڤیل دەکوژێت.
دوای ئهوهی پهرلهمانتارانی پارتیی سۆسیالیستی سویسرا له دژی هێرشهكانی توركیا بۆ سهر عهفرین ههڵوێستیان پیشاندا، ئەم جارەیان پارتیی سەوز-ی ئەو وهڵاتەش دەربارەی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین ناڕەزایەتی پێشاندا و بە ڕاگهیهندراوێك داوای لە هێزەنێونهتەوەییەکان کرد کە لە بهرانبهر دەوڵەتی تورکیا هەڵوێست وەرگرن.
لە ڕاگهیهندراوهكهی پارتیی سەوزدا هاتووە: هیچ بیانوویەکی ڕەوا بۆ ئەو هێرشانە نییە، ئەوەی دەوڵەتی تورکیا دەیکات هەوڵدانی داگیرکاریی و پێشێل کردنی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانە و دەوڵەتی تورکیا بەدوای بەرژەوەندییه سیاسییهکانییهوەیەتی.
پارتیی سەوز، ئاماژە بۆ کوشتنی هاوڵاتیانی سیڤیل دەکات و ڕایدهگهیهنێت؛ قوربانییەکانی هێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر عەفرین، ژن، منداڵ و ئەو پەنابەرە سوورییانەن کە لە ترسی داعش هەڵاتوون و پەنایان بردۆتە عەفرین. ئێستاش بەهۆی هێرش و پەلامارەکانی تورکیاوە، ڕۆژبەڕۆژ بارودۆخی مرۆیی خراپتر دەبێت.
لە درێژەی ڕاگهیهندراوهكهی پارتیی سەوزدا هاتووە؛ لە تورکیا ئەو کەسانەی کە لە دژی ئەو پەلاماردانە دەوەستنەوە، چالاکانی سیاسی و پارێزەرانی مافی مرۆڤ، هێرشیان دەکرێتە سەر.
«ئێمە وەک پارتیی سهوز، زەخت و گوشار خستنەسەر کەسانی دێمۆكرات و هێرشی سەر ڕاگهیاندن ئیدانه دەکەین و داوای ئازادکردنی هەموو ئەو چالاکانهی مافی مرۆڤ و ڕۆژنامەوان و گیراوە سیاسییانە دەکەین.»
پارتیی سەوز بانگەوازی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات:
«لە پێشدا کۆنسەی فێدراڵی سویسرا و هەموو هێزە نێونەتەوەییەکان، پێویستە لە دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا و پێشێل کردنی پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان بوەستنەوە. پێویستە ئێمە پاڵپشتی لە کوردان بکەین کە بە شەڕ کردن لە گەڵ داعش، بەها مرۆڤایهتییهكانیان پاراست.»
هەروەها پارتیی سەوز، چەند داواکارییەکی بەو شێوەیەش لە حكوومهتی سویسرا دەکات:
- سویسرا ئەو شوێنەیە کە پەیماننامهی جنێف-ی لێ مۆر کراوە، بۆیە پێویستە بە ڕاشکاوانە هەوڵە داگیرکارییەکانی تورکیا شەرمەزار بکرێت. دەبێ داوا لە تورکیا بکات کە هەم لە وهڵاتی خۆی و هەم لە دەرەوەی سنوورهکانی ڕێز لە گەلی کورد بگرێت.
- سوییسرا پێویستە بە زووترین کات هاوکاری مرۆیی بۆ هاووڵاتیانی عەفرین ڕەوانە بکات.
- پێویستە سویسرا لە پهیوهندییه بازرگانییەکانیدا لەگەڵ تورکیا، مافەکانی مرۆڤ بە بنەما بگرێت.
لە کۆتایی راگهیهندراوهكهدا، پارتیی سەوزی سوییسرا ڕایگهیاندووه؛ ئێمە وەکوو سەوزەکانی سوییسرا، پاڵپشتی لە هەموو چالاکییەکی ئاشتیانە بەمەبەستی شەرمەزارکردنی هەوڵدانی داگیرکاری تورکیا لەسەر عەفرین، دەکەین.
ش. م