پارتیی چه‌پی ئه‌ڵمانیا داوای ئازادكردنی ساڵح موسلیم ده‌كات
پارتیی چه‌پی ئه‌ڵمانیا به توندی ئیدانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ساڵح موسلیم ده‌كات و داوا له حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌كات هه‌وڵی ئازادكردنی بدات.
پارتیی چه‌پی ئه‌ڵمانیا به توندی ئیدانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ساڵح موسلیم ده‌كات و داوا له حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌كات هه‌وڵی ئازادكردنی بدات.
تۆبیاس پفولگه‌ر، جێگری سه‌رۆكی پارتیی چه‌پی ئه‌ڵمانیا به مێدیاكانی ئه‌ڵمانیای ڕایگه‌یاند؛ وه‌ك پارتیی چه‌پ به‌توندی ئیدانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆكی پێشووی په‌یه‌ده ده‌كه‌ن.
پفولگه‌ر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، كۆماری چیك به ده‌ستبه‌سه‌ركردنی موسلیم، كاری ده‌سته‌درێژه‌كه‌ی ئه‌ردۆغانی گرتۆته‌ئه‌ستۆ. ناوبراو داوای له حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا كرد هه‌وڵه‌كانی بخاته‌گه‌ڕ بۆ ئازادكردنی موسلیم.
له لایه‌كی دیكه‌وه، هاكان تاش په‌رله‌مانتاری پارتیی چه‌پ له هه‌رێمی به‌رلین ڕایگه‌یاند: نابێ پۆلیسی ئینته‌رپوول ببێته ئامرازێك به‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تی توركیاوه و پێویسته به‌زووترین كات ساڵح موسلیم ئازاد بكرێت. تاش ڕاشیگه‌یاند: توركیا ده‌وڵه‌تێكی دژه‌دێمۆكراتییه و نابێ چیك و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ببنه دارده‌ستی توركیا.
جێگه‌ی باسه له هه‌فته‌ی پێشوو له‌سه‌ر بانگهێشتی فراكسیۆنی پارتیی چه‌پی ئه‌ڵمانیا، ساڵح موسلیم سه‌ردانی په‌رله‌مانی فیدڕاڵی ئه‌ڵمانیای كرد و به‌ئاماده‌بوونی ٣٠ په‌رله‌مانتاری پارتیی چه‌پ كۆنفڕانسێكی بۆ ساز كرا.
ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتیی یه‌كێتیی دێمۆكراتی - په‌یه‌ده و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ته‌ڤگه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی دێمۆكراتی - ته‌ڤده‌م شه‌وی پێرێ له لایه‌ن پۆلیسی چیك له شاری پراگی پایته‌ختی چیك ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
پۆلیسی ئه‌و وه‌ڵاته ڕایگه‌یاندبوو، له‌سه‌ر داوای توركیا ساڵح موسلیم ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و له ماوه‌ی ٤٨ كاتژمێردا ده‌برێته به‌رده‌م دادگه.
s.m