زیاتر له ١٠٠ په‌رله‌مانتاری ئه‌ورووپا داوای ڕاگرتنی هێرشه‌كانی توركیا له‌سه‌ر عه‌فرین ده‌كه‌ن
زیاتر له ١٠٠ په‌رله‌مانتاری په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا داوای ڕاگرتنی هێرشه‌كانی توركیا له‌سه‌ر عه‌فرین ده‌كه‌ن.
زیاتر له ١٠٠ په‌رله‌مانتاری په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا داوای ڕاگرتنی هێرشه‌كانی توركیا له‌سه‌ر عه‌فرین ده‌كه‌ن.
کەمێک پێش ئێستا، لە بینای پارلەمانی ئەورووپا لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا، ژمارەیەک پارلەمانتاری پارلەمانی ئەورووپا کە بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا و پشتیوانیکردن لە عەفرین کەمپینی ئیمزا کۆکردنەوەیان ڕێکخستبوو، بە ئامادەبوونی دەزگه‌کانی ڕاگەیاندن کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.
لە کۆبوونەکەدا، کە نوێنەری ڕۆژئاوا و باکووری سوریا لە فەڕەنسا، دکتۆر خالید عیسا و چەندین نوێنەری کورد ئامادە بوون، په‌رلەمانتارانی ئەورووپا زۆر ڕاکشاوانە ئیدانه‌ی هێرش و لەشکرکێشی ڕژێمی تورکیایان بۆ سەر عەفرین کرد و ڕایانگەیاند؛ ئەو شەڕەی تورکیا دژی عەفرین دەیکات پێشێلکردنی یاساکانی ئەورووپا، ناتۆ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە. هه‌روه‌ها ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ئیدانه‌ی هەڵوێستی ئەورووپا، ئەمەریکا، ناتۆ و ڕووسیایان کرد.
هەروەها وێڕای ستاییشکردنی بەرگری قارەمانانەی خەڵک و شەڕڤانانی عەفرین ڕایانگه‌یاند؛ ئێستا لە عەفرین تێرۆریست هەن، بەڵام ئەو تێرۆریستانه عەفرینی نیین، بەڵکو ئەوانە شان به شانی سوپای تورکیا شەڕی عەفرینییه‌کان و خەڵکی سیڤیل دەکەن.
له كه‌مپینه‌كه‌دا کە بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا و پشتیوانیکردن لە عەفرین ڕێكخراوه، تا ئێستا زیاتر ١٠٠ پەرلەمانتاری ئەورووپا ئیمزایان کردووە و ژمارەیەکی دیکەش واژۆی دەکەن.
هـ.هـ