پاژک: ئەمساڵ تۆڵە لە بکوژانی شەهیدانی پاریس دەکەینەوە
پارتی ئازادیی ژنانی کوردستان- پاژک، ڕایگەیاند، کە تۆڵەی تیرۆرکردنی سێ ژنەشۆڕشگێڕی کورد دەکەینەوە لە ساڵی ٢٠١٨دا.
پارتی ئازادیی ژنانی کوردستان- پاژک، ڕایگەیاند، کە تۆڵەی تیرۆرکردنی سێ ژنەشۆڕشگێڕی کورد دەکەینەوە لە ساڵی ٢٠١٨دا.
پاژک ئەمڕۆ لە پێنجەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی سێ ژنەشۆڕشگێڕی کورد لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە،
پاژک ڕایگەیاند: ئەردۆغانی و حکومەتی تورک کە ئەو تیرۆرەیان ئەنجامدا بە توندی شەرمەزاردەکەین، لە بەر ئەوەی کە ئەو کۆمەڵکوژییە لە خاکی فەرەنسادا ئەنجامدرا حکومەتی فەرەنساش هاوبەشی تاوانە، بەردەوامبوونی بێدەنگیی فەرەنسا و مردنی عومەر گونەی لە زینداندا ڕاستییەکی زۆر ئاشکرادەکات لەم باریەوە.
لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوی پاژکدا هاتووە: بە تیرۆرکردنی ساکینە جانسز ئێش و ئازارێکی گەورە بە ڕێبەرایەتی و بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلی کورد دا سەپێندرا، ئەو فیشەکانەی لە فیدان و لەیلا درا هاوکات بەر جەستەی بزوتنەوەی ئازادیخوازی ژنانی کوردیش کەوتن، بۆ ئەوەشە کە ڕای گشتی ئەوروپا کۆمەڵکوژیی پاریس بە کۆمەڵکوژکردنی ڕۆزا لوکزامبورگ ناوزەدەکات.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: لەو ڕۆژەوەی ئەردۆغان دەسەڵاتداریی بە دەستەوە گرتووە، کوشتاری ژنان و سیاسەتی قڕکردن لە دژی گەلی کورد ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاتری کردووە، ئاکەپە لە هەوڵداندایە کە ئیرادەی دیموکراسیخوازی لە تورکیا تێکبشکێنێت، ئەردۆغان و حکومەتەکەی بۆ ئەوەی وەڵامی لێپرسینەوە لە بەرامبەر ئەو تاوانانەی ئەنجامیان داوە نەدەنەوە پێداگری دەکەن لە حکومەتی دیکتاتۆری دا.
لە کۆتاییدا پاژک ڕایگەیاند: لە بەرامبەر ئەو هێڕشانەدا تێکۆشانمان لە دژی ڕەگەزپەرستی و مۆدێرنەی کاپیتالیستی بەرفراوانتردەکەینەوە ساڵی ٢٠١٨ دەکەینە ساڵی تۆڵەکردنەوەی ئەو سێ ژنە شۆڕشگێڕە