پزیشکانی بێسنوور: له‌ ماوه‌ی ١٠ ڕۆژی شه‌ڕدا، ٧٧٠ كه‌س له‌ غووته‌ی ڕۆژهه‌ڵات کوژراون

بەپێی بەیاننامەیەک کە ڕۆژی شەممە بڵاوکرایه‌وه‌ لە ماوەی ١٠ ڕۆژی شەڕی ناوچەی غووتەی ڕۆژھەڵات له‌ سووریا ٧٧٠ كه‌س كوژراون و زیاتر لە ٤ ھەزار كه‌سیش بریندار بوون.

پزیشکانی بێسنوور: له‌ ماوه‌ی ١٠ ڕۆژی شه‌ڕدا، ٧٧٠ كه‌س کوژراون و ٤ ھەزار كه‌سیش بریندار بوون

بەپێی بەیاننامەیەک کە ڕۆژی شەممە بڵاوکرایه‌وه‌ لە ماوەی ١٠ ڕۆژی شەڕی ناوچەی غووتەی ڕۆژھەڵات له‌ سووریا ٧٧٠ كه‌س كوژراون و زیاتر لە ٤ ھەزار كه‌سیش بریندار بوون.

ڕێكخراوی پزیشكانی بێسنوور ئامارێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ژماره‌ی كوژراو و بریندارانی ماوه‌ی ١٠ ڕۆژ شه‌ڕی ناوچه‌ی غووته‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاشكرا كرد. به‌پێی ئاماره‌كه‌ ته‌نها له‌ ماوه‌ی ١٠ ڕۆژدا ٧٧٠ كه‌س كوژراون و ٤ هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون.

ڕێكخراوه‌كه‌ داوای كردووه‌، بڕیاری ئاگربەستی ژمارە ٢٤٠١ ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکان جێبه‌جێ بكرێت.

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی به‌ كۆی ده‌نگ بڕیاری ژمارە ٢٤٠١ ده‌ركرد بۆ ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له‌ سووریا بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ، بەڵام ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر به‌رده‌وامه‌ له‌ هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر عه‌فرین، هاوكات شەڕ و پێکدادان لە ناوچەی غووتەی ڕۆژھەڵات بەردەوامە.

گرنگترین بڕیارەکان بۆ ئاگربه‌ست لە ماوەی ٧ ساڵی جەنگی سووریا:

٢٠١١: واژۆکردنی پێشنیازی «کۆمکاری عەرەبی» لە لایەن سووریاوه‌  بۆ ڕاگرتنی شەڕی نێوان خۆپیشاندەران و دەسەڵاتی سووریا.

شوباتی ٢٠١٦: ڕێکكەوتنی نێوان ویلایه‌ته‌یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریک او ڕووسیا بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە نزیک حەلەب و ڕه‌قا.

ئەیلوولی ٢٠١٦: رێکكەوتنی ڕووسیا و ئەمه‌ریکا بۆ وەستاندی شەڕ بۆ ماوەیەکی کاتی.

کانوونی یەکەمی ٢٠١٦: ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە تەواوی خاکی سووریا لە لایەن ئێران – سووریا – ڕووسیا – تورکیا

ئایاری ٢٠١٧: ڕاگەیاندنی بڕیاری ئاگربەست لە چوار ناوچەی سووریا.

کانوونی دووەمی ٢٠١٨: پێشێلکردنی یاسایی و بڕیارە نێودەوڵەتییه‌کان لە لایەن سوپای تورکیا و چەتەکانی ھاوپەیمانی بە ھێرش کردنە سەر کانتۆنی عەفرین و دەستدرێژی کردنە سەر سەروماڵی ھاوڵاتیانی سڤیل.

٢٤ی شوباتی ٢٠١٨: بڕیاری ژمارە ٢٤٠١ ی ئەنجومەنی ئاسایش بە راِگەیاندنی ئاگربەست لە تەواوی خاکی سووریا جگە لەو ناوچانەی بەدەست گرووپە تێرۆریستییەکانەوەن. ئەمە لە کاتێکدایە سوپای تورکیا بە ھاوپەیمانی گرووپە تێرۆستییه‌کانی داعش و ئه‌لقاعیده‌ - بەرەی نووسرە ماوەی ٤٤ ڕۆژە ھێرشی دڕندانه‌ ده‌كه‌نه‌ سەر کانتۆنی عەفرین و بڕیاره‌نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پشتگوێ ده‌خه‌ن.

 

s.m