پلاتفۆڕمی عه‌فرین له سویسرا ڕێپێوانێكی گه‌وره ساز ده‌كات
دوابەدوای هێرشی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆ سەر هەرێمی عەفرین، کوردستانیانی ئه‌ورووپا به‌رده‌وام له‌سه‌ر شەقامەکانن و له چالاكی دان.
دوابەدوای هێرشی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆ سەر هەرێمی عەفرین، کوردستانیانی ئه‌ورووپا به‌رده‌وام له‌سه‌ر شەقامەکانن و له چالاكی دان.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پلاتفۆڕمی عه‌فرین كه له ده‌یان ڕێكخراوی سیاسی و مه‌ده‌نی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان پێكهاتووه، ڕێپێوانێك له شاری زوریخی سویسرا ساز بكات.
ڕێپێوانه‌كه ڕۆژی شه‌ممه، ٢٧ی ژانوویه‌ی ٢٠١٨، كاتژمێر ٢ی پاش نیوه‌ڕۆ له به‌رده‌م هوتێل ویتیاپلاس ده‌ستپێده‌كات.
پلاتفۆڕمی عه‌فرین له بانگه‌وازییه‌كدا داوا له كوردستانیان و دۆستانی كوردستان ده‌كات كه به هه‌موو ره‌نگه جیاوازه‌كانه‌وه به‌شداری بكه‌ن له چالاكییه‌كه.
ش. م