په‌رله‌مانتارێكی هه‌ده‌په به‌هۆی قسه‌كردن، سزای ١٨ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا
سزای ١٨ ساڵ زیندانیكردن به‌سه‌ر په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په-ی شاری وان له‌زگین بۆتان-دا سه‌پێنرا.
سزای ١٨ ساڵ زیندانیكردن به‌سه‌ر په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په-ی شاری وان له‌زگین بۆتان-دا سه‌پێنرا.
دۆسیه‌ی هه‌ردوو په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان - هه‌ده‌په له‌زگین بۆتان و ئاده‌م گه‌ڤه‌ری له دووهه‌مین دادگه‌ی سزای گران لێكۆڵینه‌ی له‌سه‌ر كرا. پێشتر دادگه بڕیاری دابوو كه هه‌ردوو په‌رله‌مانتاره‌كه له‌ژێر زه‌خت و فشاردا ببرێنه به‌رده‌م دادگه، به‌ڵام بۆتان و گه‌ڤه‌ری له دادگه ئاماده نه‌بوون، له شوێنی ئه‌وان پارێزه‌ره‌كانیان ئاماده بوون.
له دوای وه‌رگرتنی وته‌ی پارێزه‌ران، دادگه به‌هۆی قسه‌كردنه‌كانی، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی «یه‌كێتیی ده‌وڵه‌ت و وه‌ڵاتی تێكداوه»، «پڕوپاگه‌نده‌ی ڕێكخستنی كردووه»، «ئه‌ندامی ڕێكخستنه» و «هانی تاوانی داوه» سزای ١٨ ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ر له‌زگین بۆتان، په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌دا سه‌پاند.
په‌رله‌مانتار ئاده‌م گه‌ڤه‌ری له دۆسیه‌كه‌دا «بێ تاوان» ده‌رچوو.
s.m