له ڕه‌شنووسه‌كه‌دا داوا له په‌كه‌كه و توركیا كراوه جارێكی دیكه له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ كۆببنه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی عه‌فرینیش باس له مه‌ترسی و گومانه‌كان كراوه.
له ڕه‌شنووسه‌كه‌دا كه وه‌ك ڕاسپارده و بڕیاری په‌رله‌مانی توركیا په‌سه‌ند كرا، ده‌ستنیشان كراوه؛ توركیا له بواری مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كان، ئازادی و ده‌وڵه‌تی قانوون‌دا، به‌ره‌و خرابوون ده‌چێت و له‌و باره‌یه‌وه گومان هه‌ن. هه‌روه‌ها ڕه‌خنه له سه‌ربه‌خۆنه‌بوونی پڕۆسه‌ی دادگه‌یی كردن له توركیا گیراوه.
هاوكات په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا ڕه‌خنه‌ی له «ده‌ستگیرگرنی هه‌ڕه‌مه‌كی و ڕێكاره‌كانی سزادان» گرتووه و داوای له توركیا كرد ڕێز له په‌یمانه‌كانی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا و بڕیاره‌كانی دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا بگرێت.
په‌رله‌مان پێی وایه له توركیا «هه‌ڕه‌شه‌ی تێرۆر» به‌رده‌وامه و ده‌ستنیشانی كردووه كه پێویسته قانوونی «دژه تێرۆر» له به‌رانبه‌ر هاوڵاتیان و مێدیا به‌كارنه‌هێنرێت.
په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا ئیدانه‌ی ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه كردووه كه له به‌رانبه‌ر داگیركاریی توركیا له عه‌فرین هه‌ڵوێستیان پیشان داوه. ده‌رباره‌ی عه‌فرینیش ده‌ستنیشان كراوه:
«ده‌رباره‌ی ده‌ستێوه‌ردان له‌و هه‌رێمه‌ی سووریا كه زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كوردن و ئه‌نجامه مرۆییه‌كانی، به‌گومانین و هۆشداری ده‌ده‌ین ده‌رباره‌ی چالاكیی بێ پێوه‌ر.»
په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه؛ ده‌رباره‌ی ئه‌شكه‌نجه و مامه‌ڵه‌ی خراپ له به‌رانبه‌ر زیندانیان به‌گومانن و ڕه‌خنه‌شی له هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی په‌رله‌مانتاران گرت. به تایبه‌ت سه‌رنجیشی خستۆته سه‌ر هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په فیگه‌ن یوكسه‌كداغ و سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و ١٠ په‌رله‌مانتاری دیكه‌ی هه‌ده‌په.
له درێژه‌ی ڕاسپارده‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا سه‌رنج ڕاكێشراوه‌ته سه‌ر قه‌ده‌غه‌كارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له شاره‌كانی باكووری كوردستان و داوا له توركیا كراوه هاوكاری ئه‌و نیو ملیۆن كه‌سه بكات كه كۆچبه‌ربوون.
په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا وه‌ك ڕاپۆرته‌كانی پێشووی ئیدانه‌ی په‌كه‌كه‌ی كرد و ڕایگه‌یاند؛ «ئێمه په‌نابردنه‌وه‌ی په‌كه‌كه بۆ چه‌ك به ئه‌رێنی نابینین و داوای لێ ده‌كه‌ین ده‌ست له چه‌ك به‌ردات و ڕێی ئاشتیانه و دێمۆكراتیانه بگرێته‌به‌ر.»
هه‌روه‌ها ده‌ستنیشانی كردووه، توركیا به‌رپرسیارێتیی پاراستنی هاوڵاتیانی خۆی هه‌یه. ته‌نیا چاره‌سه‌رییه‌كی سیاسیی ده‌توانێ ئاشتییه‌كی هه‌میشه‌یی و ئارامی له توركیا به‌رقه‌رار بكات.
له ئه‌نجامدا، په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا داوای له په‌كه‌كه و توركیا كردووه له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ كۆببنه‌وه.
ش. م