ئه‌مڕۆ له شاری ئه‌نقه‌ره، سێیه‌مین كۆنگره‌ی ئاسایی پارتیی دێمۆكراتیی گه‌لان - هه‌ده‌په به‌ڕێوه‌چوو.
له‌نێو هه‌زار و ١٠٩ ئه‌ندامی كۆنگره، ٨٣٧ ئه‌ندام ده‌نگی خۆیان به‌كارهێنا. له ئه‌نجامی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان دا، هه‌ریه‌كه له په‌روین بووڵدان و سه‌زای ته‌مه‌للی به ده‌نگی ٨٢٣ ئه‌ندامی كۆنگره به هاوسه‌رۆكی نوێی هه‌ده‌په هه‌ڵبژێردران.
له دوای ئاشكراكردنی ئه‌نجامه‌كان، هاوسه‌رۆكانی نوێ وته‌یه‌كی كورتیان پێشكه‌ش كرد.
سه‌زای ته‌مه‌للی وتی: ئێمه به‌ڵێنی زۆر گرنگمان دا، ئێستاش له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كانی خۆمان ده‌بین.
په‌روین بووڵدان: با رێگه‌ی هه‌موو كه‌س كراوه بێ، ئێمه پێكه‌وه سه‌رده‌كه‌وین.
دواتر ئه‌ندامانی نوێی ئه‌نجومه‌نی هه‌ده‌په و په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په پێكه‌وه وێنه‌یان گرت.
ش. م