پەرلەمانتارانی فراکسیۆنەکوردییه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن تێپەڕاندنی پڕۆژه‌یاسای بودجە بەبێ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وان، ھەڵوەشاندنەوەی بنه‌مای ھەماھەنگییه لە بڕیارداندا، چونكه ڕەچاوی داواکاریی فراکسیۆنەکوردییه‌کان نەکراوە و بەبێ ڕه‌چاوكردنی کورد و جێگیرکردنی داواکانیان پرۆژەیاساكه تێپەڕێنراوە.
مه‌سعوود حه‌یده‌ر، ئەندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە فراکسیۆنی گۆڕان ڕایگەیاند، گەلی کورد بە ھەموو پێکھاتەکانییه‌وه نیگەرانە له تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌یاساكه. وتیشی: ڕێکكەوتنی پەرلەمانتارانی شیعە و سونە بۆ تێپەڕاندنی یاسای بودجە بەبێ ڕەچاوکردنی داواکارییەکانی کورد، پێشھاتێکە لە داھاتوودا کاریگەریی خۆی لەسەر سیاسەت و ھاوپەیمانه‌تیی لایه‌نه‌کوردییه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دەبێت. ئه‌و په‌رله‌مانتاره داوای له سەرکردایەتیی کورد کرد له‌م بارودۆخه‌دا ھەنگاوی وردی کرداری بنێن و ئەو ڕێوشوێنانە بگرنەبەر کە لەگەڵ واقعی ئێستای عێراقدا دەگونجێت.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه، ماجد شه‌نگالی، په‌رله‌مانتاری عێراق له فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان - په‌ده‌كه وتی: ئەوەی لە پەرلەمانی عێراقدا ڕوویدا، پەراوێزخستنی کورد نییه بە تەنیا، بەڵکوو شکاندنی ئیرادەی كورده.
ناوبراو ڕاشیگەیاند، دۆستەکانی کورد لە بەغدا جارێک بەناوی زۆرینه و جارێک بە ناوی ناسیۆنالیزمەوە ئیرادەی کورد پێشێل دەکەن.
نیگەرانی سەرەکیی کورد لە یاسای بودجە، به‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستانه له بودجه‌ی ساڵی ٢٠١٨ كه له ١٧% بۆ ١٢،٧% ی کۆی گشتیی بودجەی عێراق كه‌مكراوه‌ته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان داوای لە فوئاد مەعسووم سەرۆک کۆماری عێراق کرد، دەربارەی ئەم بابه‌ته ھەڵوێستی ھەبێت.
لە وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووساندا ناوبراو وتی: بنەمای بڕیاری هاوبه‌ش لە عێراقدا کاری پێناکرێت و حەیدەر عەبادی سەرۆکی حکوومەتی عێراق ڕاستگۆ نه‌بووه له‌و بەڵێنانه‌ی بە ھاوڵاتیانی کوردی داوه. سەبارەت بە کشانەوەی کورد لە پرۆسەی سیاسیی عێراق نێچیرڤان بارزانی ڕایگه‌یاند: ئێمە تاوەکوو ئێستا بێ ھیوا نین لەوەی دەمانەوێت کێشەکان چارەسەر بکرێن. بەغدا تەنیا ھی ئەوانه نییە کە ئێستا لەوێن، بەغدا ھی ئێمەشە و ھی ھەموومانە، دەبێ دەوری خۆمان لە بەغدا ببینین و تێیدا بەردەوام بین.
s.m