پۆلیسی ئه‌ڵمانیا ڕێپێوانی كوردستانیانی دۆرتمۆندی قه‌ده‌غه كرد
پۆلیسی ئه‌ڵمانیا ڕێپێوانی پشتیوانیی عه‌فرینی له شاری دۆرتمۆند قه‌ده‌غه كرد. كوردستانیان له به‌رانبه‌ر قه‌ده‌غه‌كارییه‌كه ناڕه‌زایی تووندیان پیشان دا.
پۆلیسی ئه‌ڵمانیا ڕێپێوانی پشتیوانیی عه‌فرینی له شاری دۆرتمۆند قه‌ده‌غه كرد. كوردستانیان له به‌رانبه‌ر قه‌ده‌غه‌كارییه‌كه ناڕه‌زایی تووندیان پیشان دا.
له شاری دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانیا، به هه‌زاران كوردستانی و دۆستانیان بۆ پشتیوانی له به‌رخۆدانی عه‌فرین، گردبوونه‌وه و هێرشه‌كانی توركیایان له‌سه‌ر عه‌فرین ئیدانه كرد.
ئاماده‌بوان ویستیان ڕێپێوان ساز بكه‌ن، به‌ڵام پۆلیسی ئه‌ڵمانیا ڕێگری لێ كردن و نه‌یهێشت ڕێپێوانه‌كه ساز بكرێت. كوردستانیان و دۆستانیان له به‌رانبه‌ر بڕیاری پۆلیس وه‌ستانه‌وه و له شوێنی گردبوونه‌وه‌كه درێژه‌یان به چالاكییه‌كه دا.
ش. م