پۆلیسی چیك: له‌سه‌ر داوای ئه‌نقه‌ره ساڵح موسلیم-مان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه
پۆلیسی چیك ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كرد له‌سه‌ر داوای ئه‌نقه‌ره ساڵح موسلیم ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
پۆلیسی چیك ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كرد له‌سه‌ر داوای ئه‌نقه‌ره ساڵح موسلیم ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
ده‌رباره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتیی یه‌كێتیی دێمۆكراتی - په‌یه‌ده و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ته‌ڤگه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی دێمۆكراتی - ته‌ڤده‌م له پراگی پایته‌ختی چیك، پۆلیسی چیك ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا پۆلیسی چیك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، موسلیم له‌سه‌ر داوای توركیا ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و له‌و باره‌یه‌شه‌وه زانیاری به ئه‌نقه‌ره دراوه.
پۆلیسی چیك ده‌ستنیشانی كرد، ساڵح موسلیم ده‌به‌نه به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه.
به‌پێی یاساكانی چیك، پێویسته ساڵح موسلیم له ماوه‌ی ٤٨ كاتژمێردا بچێته به‌رده‌م دادگه.
s.m