چاره‌نووسی ڕۆژنامه‌وانێكی ئێرانی نادیاره
ڕۆژنامەوانی ئێرانی «ئارەش شۆعاع شەرق» ماوه‌ی هەفتەیەکە لە شاری وان-ی باكووری كوردستان بێسه‌روشوێن بووه و هیچ زانیارییه‌ك ده‌رباره‌ی چارەنووسی ناوبراو نییە.
ڕۆژنامەوانی ئێرانی «ئارەش شۆعاع شەرق» ماوه‌ی هەفتەیەکە لە شاری وان-ی باكووری كوردستان بێسه‌روشوێن بووه و هیچ زانیارییه‌ك ده‌رباره‌ی چارەنووسی ناوبراو نییە.
ڕۆژنامەوان ئارەش شۆعاع شەرق، خەڵکی شاری گیلان-ی ئێرانە و ماوەی ٦ مانگە بەهۆی زەخت و گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی، بەناچاری ئێرانی بەجێهێشتووه و بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەری سه‌ردانی نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتووەکانی كردووه لە تورکیا.
رۆژنامەوان ئارەش شۆعاعی شەرق و چالاکی سیاسی «عەلی عەسکەر کورش زه‌مانی» به‌ر له ٦ مانگ سەردانی ئۆفیسی پەنابەرانیان لە شاری وان کردبوو.
عەلی عەسکەر کورش زه‌مانی، کە ئەویش سزای لەسێدارەدانی بۆدەرچووە و دۆستی نزیکی ئارەش شۆعاعی-یە، سەردانی ئۆفیسی كۆمه‌ڵه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی كرد له شاری وان. ناوبراو به كۆمه‌ڵه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند كه ڕۆژنامه‌وان ئارەش شۆعاعی لە رێکەوتی ٦ی شوبات/١٦ رێبەندانەوە دیار نەماوە و هیچ زانیارییه‌ك ده‌رباره‌ی چاره‌نووسی نییه.
کورش زەمانی، ئاماژەی بەوە کردووه کە لە لایەن دەزگەی هەواڵگریی ئێرانەوە چەندین جار هەڕەشیان لێ كراوه. گومان ده‌كرێت کە شۆعاعی لە لایەن دەزگەی هەواڵگری کۆماری ئیسلامییەوە رفێنرابێت.
موورات مه‌له‌ك، سەرۆکی لقی وان-ی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ نیگەرانی خۆی له چارەنووسی ئەو ڕۆژنامەوانە ئێرانییە ڕاگه‌یاند.
ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا ڕۆژنامەوان ئاره‌ش زەمانی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات گوتبووی: لە ئێران هیچ چەشنە ئازادییه‌كی ڕادەربڕین نییە، کۆماری ئیسلامیی ئێران کردەوەی نامرۆڤانە لە به‌رانبه‌ر ڕۆژنامەوانان ئەنجام ده‌دات. ژماره‌یه‌كی بەرچاو ڕۆژنامەوان لە گرتووخانه‌كانی کۆماری ئیسلامی دان.
«من لەبەرئەوەی کە لەسەر گەندەڵی و بەرتیلخۆری کاربەدەستانی ئێرانی هەواڵم ساز ده‌كرد، دستبه‌سه‌ركرام و دواتر بەناچار وه‌ڵاتم بەجێهێشت. لەبەرئەوەی کە مه‌جالی ڕۆیشتنم بۆ وه‌ڵاتێکی دیکە نەبوو، خۆم گەیاندە تورکیا.»
جێگه‌ی باسه، لە لایەن دادگه‌ی باڵای کۆماری ئیسلامییەوە، ئارەش شۆعاعی سزای ٣ مانگ زیندانیكردن و ٤٧ قامچی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو.