چه‌لێ؛ هه‌په‌گه زنجیره‌چالاكییه‌كی له دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر ئه‌نجامدا
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە، ڕایگەیاند لە چالاکییەکانی ناوچه‌ی چەلێ-ی جۆله‌مێرگ له باكووری كوردستان ژمارەیەکی زۆر سەربازی تورکیا کوژراون و برینداربوون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە، ڕایگەیاند لە چالاکییەکانی ناوچه‌ی چەلێ-ی جۆله‌مێرگ له باكووری كوردستان ژمارەیەکی زۆر سەربازی تورکیا کوژراون و برینداربوون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕوونكردنه‌وه‌ی دا دەربارەی چالاکییه‌كانی ڕۆژانی ٢٣-٢٤ی شوبات/٤-٥ی ڕەشەممە لە ناوچەی چەلێ-ی جۆلەمێرگ.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی هه‌په‌گه:
کاتژمێر ١٢:٠٠ی ڕۆژی ٢٤ی شوبات\٥ی ڕه‌شه‌ممه، گەریلاکانی ئێمە لە دژی ئەو سەربازانەی سوپای تورکیای داگیركه‌ر کە لە گردی کۆردینەی ناوچه‌ی چه‌لێ-ی جۆله‌مێرگ جێگیرن، چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا گورزی قورس لە سەنگەرەکانی دوژمن وەشێنرا. ژمارەی کوژراو و بریندارانی سوپای تورکیا ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.
کاتژمێر ١٢:٣٠خولەکی هەمان ڕۆژ، هێزەکانمان لە دژی هێزەکانی دوژمن لە گردی مێرگانیش-ی ناوچەی چەلێ چالاکییەکیان ئه‌نجامدا. لەو چالاکییەشدا ژمارەی کوژراوان و بریندارانی دوژمن نەزانراوە.
کاتژمێر ١٥:٠٠ی ڕۆژی ٢٣ی شوبات\٤ی ڕه‌شه‌ممه، هێزەکانمان لە سەربازانی سوپای تورکیایان دا لە تەپەسۆر-ی ناوچەی چەلێی سەر بە شاری جۆلەمێرگ. ژمارەی کوژراو و برینداری دوژمن ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.
s.m